مامۆستایەکى زانکۆى هەڵەبجە بەشدارى کۆرسی هاوینەى یاسای نێودەوڵەتى لە ئه‌كاديمياى لاهاى دەکات

(بەفراو رەوف حمەیوسف) مامۆستا لە بەشی یاساى زانکۆى هەلەبجە بەشدارى لە کۆرسی هاوینەى یاسای نێودەوڵەتى گشتى لە (ئەکادیماى لاهاى) لە شارى لاهاى وڵاتى هۆڵەندا دەکات.

ئەم کۆرسە ساڵانە لەڕێگەى پڕکردنەوەى فۆڕمەوە کاندیدانى سەرکەوتوو لەسەرجەم وڵاتانى جیهانەوە وەردەگرێت و لەمساڵدا ٢٣٠ خوێندکار لە ٩٠ وڵاتى جیهانەوە هەلى بەشداری کردنیان پێ درابوو له‌ زانکۆى هەڵەبجەش مامۆستا به‌فراو توانى له‌و كۆرسه‌دا به‌شدار بێـت.

کۆرسەکە نزیکەى یەک مانگى خاياند و لەلایەن ستافى ئەکادیمى و بەتواناوە وترايه‌وه‌ بەشداربوان توانيان سود لە کتێبخانەى باڵەخانەى ئاشتى و دادگاى دادى نێودەوڵەتى ببینن و و سەردانى ڕێکخراوى قەدەغەکردنى چەکى کیمیایی و دادگاى تایبەتى لوبنان و یوگسلافیان پێ كرا. شارى لاهاى به هوى هه بوونى دادگا نيوده وله تيه كان تيايدا به پايته ختى ياساى نيوده وله تى گشتى داده نريت.

به‌روار : 2017-08-29 كات :11:04 بینراو : 732

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it