په‌یامی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان..

مامۆستایانی به‌ڕێز.. فه‌رمانبه‌ران وخوێندكارانی خۆشه‌ویست... سڵاوی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌تان لێبێت.. به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆو ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه‌ گه‌رمترین وجوانترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین، به‌هیوای ئه‌وه‌ین جه‌ژنی قوربانی پیرۆز بێته‌ وێستگه‌یه‌ك بۆ برایه‌تی وپێكه‌وه‌ ژیان وكۆتایی هاتنی یه‌كجاری نه‌هامه‌تی وناڕه‌حه‌تیه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان. هه‌روه‌ها جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كه‌ین ورێزو وه‌فا ده‌نێرین بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردو كوردستان كه‌ به‌خوێنی گه‌شیان ئه‌م ئه‌زمونه‌یان بۆ ئێمه‌ فه‌راهه‌م هێناوه‌. به‌ڕێزان جه‌ژنی قوربانی پیرۆز هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی خوێندنی زانكۆیی له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی (2017-2018) هه‌موو هه‌وڵ وتوانایه‌كی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ تاوه‌كو بتوانین كه‌شێكی زانستی و كارگێڕی له‌بار بڕه‌خسێنین كه‌ له‌خزمه‌تی پرۆسه‌ی خوێندن ومامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران وخوێندكاران وخه‌ڵكی خۆشه‌ویستی پایته‌ختی ئاشتیدا بكات. دوباره‌ جه‌ژنی قوربان له‌ هه‌موولایه‌ك پیرۆز بێت .. به‌هیوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ودامه‌زراندی ده‌وڵه‌تی كوردی. له سه ربنه ماي يه كريزي و ئاشته واي كومه لاني خه لكي كوردستان.

سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە

٣١\٨\٢٠١٧

به‌روار : 2017-08-31 كات :19:30 بینراو : 329

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it