وه‌فدێكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانی به‌ڕێز دكتۆر محمد امین هه‌ورامانی ده‌كات

سه‌ر له‌ ئێواره‌ی رۆژی ٤ شه‌ممه‌ ٦\٩\٢٠١٧ وه‌فدێكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان سه‌رۆكی زانكۆو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌ ئه‌كادیمیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌ردانی به‌ڕێز (دكتۆر محمد ئه‌مین هه‌ورامانی) یان كرد له‌ شارۆچكه‌ی بیاره‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان دكتۆر هه‌ورامانی و  پارێزه‌ر (دلاوه‌ر حیدر عبدالمحمد) به‌گه‌رمی پێشوازییان لێكرا.

له‌سه‌ره‌تادا به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ به‌ كورتی باسی ره‌وشی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و لایه‌نی زانستی مه‌عریفی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد، پاشان پارێزه‌ر (دلاوه‌ر حیدر) دوای به‌خێرهاتنی وه‌فده‌كه‌، باسێكی كورتی قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی ژیانی دكتۆر هه‌ورامانی كرد. دواتر به‌ڕیز دكتۆر هه‌ورامانی دوای ده‌ستخۆشی وبه‌خێرهێنانی وه‌فده‌كه‌، باسی له‌ ئه‌زمونی زانستی خۆی وكتێب وبه‌رهه‌مه‌كانی كرد و ئاماژه‌ی به‌گرنگی ورۆڵی زانكۆو مامۆستایانی زانكۆو خوێندكارو توێژه‌ران كرد.

پاشان به‌وردیی تاوتوێی پرۆژه‌یه‌كی زانستی گرنگ كرا له‌نێوان زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و دكتۆر هه‌ورامانیدا، كه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا راده‌گه‌یه‌نرێت وده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ده‌بێته‌ ده‌ستكه‌وتێكی زانستی ومه‌عریفی گرنگ بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و شارۆچكه‌ی بیاره‌و ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان به‌گشتی.

به‌روار : 2017-09-07 كات :01:02 بینراو : 754

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it