سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ردانى كۆلێژه‌كانى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت و زانسته‌ مرۆڤايه‌تيه‌كانى كرد

به‌ مه‌به‌ستى له‌ نزيكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ چۆنيه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى ئيش و كاره‌كانى هه‌ردوو كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت و زانسته‌ مرۆڤايه‌تيه‌كان زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌مڕۆ (11\9\2017) به‌ڕێز دكتۆر (ئاراس مصطفى احمد) سه‌رۆكى زانكۆ به‌وه‌كاله‌ت سه‌ردانى ئه‌و دوو كۆلێژه‌ى كردو له‌ نزيكه‌وه‌ چاوى به‌ هه‌ريه‌ك له‌ به‌ڕێزان دكتۆر (هەڤاڵ خورشید ڕەفیق) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و دكتۆر (نه‌ريمان عبدالله على) ڕاگرى كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤايه‌تيه‌كان و دكتۆر (حسين صاڵح) ڕاگرى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت و تاوتوێى ئيش و كارو گرفته‌كان و چۆنێتى دابين كردنى پێداويستى و چاره‌كردنى كێشه‌كانى ئه‌و كۆلێژانه‌و ياريده‌ده‌رايه‌تى سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى كرا و هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى بۆ دووپات كردنه‌وه‌.

 

به‌روار : 2017-09-11 كات :14:09 بینراو : 146

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it