زانکۆى هەڵەبجە ئاهەنگى سێهەمین خولی دەرچوانى ساز دەکات

بەچاودێرى بەڕێز (دکتۆر یوسف گۆران) وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، زانکۆى هەڵەبجە ئاهەنگى سێهەمین خولی دەرچوانى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦ - ٢٠١٧) ساز دەکات لە ڕۆژى ٢ شەممە ڕێکەوتى (١٨\٩\٢٠١٧) لە یاریگاى نێودەوڵەتى زانکۆى هەڵەبجە کاتژمێر (٥)ى ئێوارە.

داوا لە مامۆستایان و خوێندکاران دەکەین لە ڕۆژى ٣ شەممە ڕێکەوتى (١٢\٩\٢٠١٧) تا ڕۆژى ١ شەممە ڕێکەوتى (١٧\٩\٢٠١٧) سەردانى گەنجینەى کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەکان بکەن بە مەبەستى وەرگرتنى (ڕۆب، کڵاو، ویشاح) وە سەبارەت بە مامۆستایان و خوێندکارانى بەشى پەروەردەى وەرزش و بەشى پەروەردەى وەرزشى بنەڕەت دەتوانن لە گەنجینەى کۆلێژى پەروەردەى وەرزش وەریان بگرن.

لیژنەى باڵاى ئاهەنگى دەرچووان.

 

به‌روار : 2017-09-11 كات :17:03 بینراو : 1074

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it