(UAH) هەلى خوێندن له زانکۆى ئەلاباما لە هەنتسڤیل

زانکۆى ئەلاباما لە هەنتسڤیل کە یەکێکە لە سێ زانکۆ بەشداربووەکەى (The University of Albama System) و دەکەوێتە ویلایەتى ئەلاباما لە باشورى خۆرهەڵاتى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هەلى زێڕینى خوێندنى بەکالۆریۆس/ماستەر/ دکتۆرا دەڕەخسێنێت بۆ خوازیاران لە سەرانسەرى جیهانەوە تاکو لە یەکێک لەو بوارانەى گونجاوە بۆیان لە یەکێک لەم کۆلێجانەى خوارەوە بخوێنن:

١- ئەندازیارى (Engineering)

٢- پەروەردە (Education)

٣- شکۆمەندییەکان (Honors)

٤- پەرستارى (Nursing)

٥- زانست (Science)

٦- کارگێڕى بازرگانى (Business Administration)

٧- هونەر (Arts)

٨- زانستە مرۆڤایەتى وکۆمەڵایەتیەکان (Humanities and Social Sciences)

٩- سکوڵى دەرچووان (Graduate School)

١٠-خوێندنى بەردەوام و پڕۆفێشناڵ (Professional & Continuing Studies)

 

زانکۆى ئەلاباما لە ساڵى ١٩٥٠ بنیاتنراوەو ئاستێکى زۆر باشی هەیە لە ڕانکینى زانکۆکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکادا، (١٦) سەنتەرى توێژینەوەى هەیە کە چەندەها توێژینەوەى دەگمەنى تیادا ئەنجام دراون و تاقیگەکانى پلەى سێهەمیان هەیە لە پێشکەوتوویدا لە ناو هەموو زانکۆکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکادا . ئەم زانکۆیە ساڵانە (٨٩) بڕوانامە دەبەخشێت بە خوێندکاران (٤٤ بەکالۆریۆس، ٣٠ ماستەر،١٥ دکتۆرا).

بۆ زانیارى زیاتر سەردانى ئەم لینکانەى خوارەوە بکە:

ئەندەر گراجوەت

گراجوەت

 

ئامادەکردن: سازان صلاح صابر

به‌روار : 2017-09-15 كات :09:07 بینراو : 520

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it