ستافى زانکۆى هەڵەبجە لەگەڵ پارێزەری د.محمد امین هەورامانی کۆبوونەوە

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 12/9/2017 بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.ئاراس مصطفی احمد) سەرۆکی زانکۆو هەریەکە لە ڕاگرانی کۆلێجەکان و سەرۆک بەش و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان پێشوازیان کرد لە بەڕێز (کاک دلاوەر) پارێزەری تایبەتی (د.محمد امین هەورامانی).

 لە سەرەتادا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی بەڕێز کاک دلاوەری کردو بە تێروتەسەلی باسی لە گرنگی و چۆنێتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کرد لە ڕووی یاساییەوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا لەسەر پڕۆژەکەی خۆی لەگەڵ بەڕێز د.محمد هەورامانی ئەنجام دەدرێت لە ڕێوڕەسمێکی اعلامی شایستەدا کە تیایدا کەسایەتی دامودەزگاکان و پیاوماقوڵانی ئەو دەڤەرەو تەلەفیزۆنەکان بانگهێشت دەکرێن. بۆ ئەم مەبەستە گفتوگۆیەکی زانستایانە کراو هەریەکە لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆو ڕاگرەکان و بەڕێوەبەرەکان ڕاو سەرنجی خۆیان خستەڕوو لەسەر ئەم پڕۆژە زاستییە وە لە کۆتایدا کۆنوسێکى سەرەتایى ئامادەکراو و واژووکرا لە لایەن سەرجەم ئامادەبووانەوە کە دەبێتە بەردى بناغە بۆ ئەو پڕۆژە زانستیە کە لە ئایندەیا ڕادەگەیەنرێت لە نێوان سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە و بەڕێز د.محمد امین هەورامانی.

 

به‌روار : 2017-09-15 كات :20:25 بینراو : 405

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it