شاندێکى زانکۆى هەڵەبجە سەردانى ووڵاتى ئێرانیان کرد

دوا بە دوای چەند کۆبوونەوەیەکی نێوان بەڕێز بەڕێوەبەری پەیوەندیە ئەکادیمیەکانی زانکۆى هەڵەبجە و بەڕێز دکتۆرە نەزاکەت حسین نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ هەماهەنگی نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی ئێران، شاندێکی زانکۆی هەڵەبجە کە پێکهاتبوون لە بەڕێز سەرخێڵ حمە طاهر سەرۆک بەشی کۆمپیوتەر و بەڕێز ئاکۆ ابراهم خوێندکاری دکتۆرا یاوەری بەڕێز دکتۆرە نەزاکەتیان کرد بۆ ووڵاتی ئێران و لە سەردانەکەیاندا لەگەڵ چەند زاکۆیەکی ووڵاتی ئێران کۆبوونەوە لەوانە زانکۆی ڕازی کرمانشان، زانکۆی پزیشکی کرمانشان، زانکۆی ئیلام، زانکۆی پۆلی تەکنیکی ئیسلام اباد، سەنتەری خوێی تاران.

هەر لە میانەی ئەو دیدارە زانستیانەدا توانرا چەند دەستکەوتێکی زانستی بۆ زانکۆی هەڵەبجە بەدەستبهێنرێت.

به‌روار : 2017-09-16 كات : بینراو : 471

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it