زانکۆى هەمبۆڵدت له بەرلین زەمالە بۆ خوێندنى دکتۆرا ڕادەگەیەنێت

زانکۆى هەمبۆڵدت له بەرلین لە ئێستادا فۆڕمى داواکارى قبوڵ دەکات لە ڕێگەى زەمالەى (Huboldt Research Track Scholarship) کە یارمەتى خوازیاران دەدات تاکو پڕۆپۆزەڵى دکتۆراکەیان پێشکەش بکەن.

زانکۆى هەمبۆڵدت له بەرلین لە ساڵى ١٨١١ لە لایەن فرێدریک ویلیەمى سێهەمەوە دامەزراوە و لە ئێستا نازناوى (دایکى هەموو زانکۆ مۆدێرنەکان)ى پێدراوە وە هەروەها بە یەکێک لە باشترین زانکۆکانى ئەوروپا دادەنرێت و یەکێکە لە زانکۆ شکۆمەندەکانى جیهانى هونەرو مرۆڤایەتى (Art & Humanities)یە.

 

دابینکردنى تێچوو:

کاندید مانگانە بڕی (٨٠٠) یۆرۆى پێدەدرێت بۆ ماوەى ٦ مانگ، ئەگەر یەک منداڵى هەبوو ئەوا (٤٠٠) یۆرۆی زیاترى پێدەدرێت وە بۆ منداڵى دووەم (١٠٠) یۆرۆ زیاترى پێدەدرێت. وە لە کاتى شازدا ماوەى ٦ مانگ بۆ کاندید درێژ دەکرێتەوە.

 

ژمارەى زەمالە:

زانکۆى هەمبۆڵدت ساڵانە (٢٤) زەمالە دەبەخشێت کە نیوەیان بۆ ڕەگەزى مێیەو (٤) یان بۆ کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەتن.

 

توانستى زمان:

ئەو خوازیارانەى زمانى ئینگلیزى زمانى دووەمیانە ئەوا پێویستە توانستى زمان ئینگلیزیان هەبێت لەو ئاستەى زانکۆکە داواى دەکات.

 

پێشکەشکردنى فۆڕم:

پێشکەشکردنى فۆڕم تەنها بە شێوە ئۆنلاین لە ڕێگەى پۆڕتاڵێکەوە دەبێت کە تەنها لە ماوەى پێشکەشکردندا کارایە.

لە کاتى پێشکەشکردنى فۆڕم ئەم دۆکیومێنتانە پێویستن:

· فۆڕمى پێشکەشکردن بە تەواوکراوى.

· سى ڤى (لە ٢ لاپەڕە زیاتر نەبێت)

· کورتەیەک دەربارەى پڕۆپۆزەڵ (لە ٢٢٥٠ کارەکتەر پێکهاتبێت )

· هەموو ئەو بڕوانامانەى پێشتر بەدەستى هێناون بەوەرگێڕدراوى و ئەگەر هەبێت نمرەى ئەو کۆرسانەى تیایدا ئامادە بووە.

· پشتگیرى سەرپەرشتیارى توێژینەوەى ماستەرى خوازیار.

· پێویستە خوازیار بەڵگەنامەیەى (PhD Proposal Review) بۆ پڕبکرێتەوە لە لایەن (Prospective Mentor) ئامۆژگاریکەرێکى باوەڕپێکراوەوە بۆ پڕۆپۆزەڵى دکتۆراکەى لە زانکۆى هەمبۆڵدت. نابێت ئەو کەسەى پشتگیری ماستەرى خوازیار پڕ ئەکاتەوە لەگەڵ ئەو کەسەى (PhD Proposal Review) ى بۆ پڕ دەکاتەوە هەر یەک کەس بن.

 

کاتەکانى زەمالەکە:

ئەم زەمالەیە (4) جار لە ساڵێکدا دەبەخشرێت بەم شێوەیەى خوارەوە:

· هەر خوازیارێک لە 4/1 تاکو 5/15 فۆڕم پێشکەش بکات لە 8/1 دەست بە خوێندنەکەى دەکات.

· هەر خوازیارێک لە 1\6 تاکو 15\7  فۆڕم پێشکەش بکات لە 10/1 دەست بە خوێندنەکەى دەکات.

· هەر خوازیارێک لە1\9  تاکو 15\10 فۆڕم پێشکەش بکات لە 2/1 دەست بە خوێندنەکەى دەکات.

· هەر خوازیارێک لە 12/1 تاکو 1/15 فۆڕم پێشکەش بکات لە 4/1 دەست بە خوێندنەکەى دەکات.

تێبینى گرنگ/

١- هەموو دۆکیومێنتە داواکراوەکان پێویستە بە زمانى ئینگلیزى یان ئەڵمانى بن.

٢- ئەم زەمالەیە بۆ ئەو خوازیارانەیە کە لە سەرەتاى دەستپێکردنى توێژینەوەى دکتۆراکەیاندان وە هەروەها بۆ ئەو خوازیارانەش دەبێت کە هێشتا لە خوێندنى ماستەرەکەیان دان و ئەگەر وەرگیران داوى تەواوکردنى ماستەرەکەى دەست ئەکات بە خوێندن.

 

بۆ زانیارى زیاتر سەردانى ئەم لینکە بکە

وەرگێڕان: سازان صلاح صابر 

به‌روار : 2017-09-16 كات :21:21 بینراو : 324

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it