مامۆستايه‌كى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى ئاشتى و پێكه‌وه‌ ژيانى ئاينه‌كان له‌ سيئۆل ده‌كات

مامۆستا (ئارام على) مامۆستاى به‌شى بنه‌ماكانى ئاين له‌ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى ئاشتى و پێكه‌وه‌ ژيانى ئاينه‌كان له‌ شارى سيئۆلى پايته‌ختى كۆرياى باشور ده‌كات. مامۆستا ئارام به‌ سيمينارێك له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژيانى موسڵمان و يه‌زيدى و كاكه‌يى به‌شدارى ئه‌و كۆبونه‌وه‌ى كرد.

له‌م كۆبونه‌وه‌يه‌دا سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زيرانى وڵاتان، سه‌ركرده‌ و‌ پياوانى ئايينى، شاره‌زايانى بوارى ياسا، نوێنه‌رانى قه‌ومى وڵاتان، كه‌سانى ئه‌كاديمى و مامۆستايانى زانكۆ، نوينه‌رانى ڕێخراوه‌ جيهانيه‌كانى ژنان، نوێنه‌رانى ڕێخراوه‌كانى گه‌نجان له‌ ئاسياو ئه‌وروپاو ئه‌مريكاى باشورو ئوستراليا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌شدارى ده‌كه‌ن بۆ گفتوگۆ و تاوتوێكردنى ئاشتى و پێكه‌وه‌ ژيانى ئاينه‌كان له‌سه‌رتارسه‌رى جيهاندا.

 

به‌روار : 2017-09-18 كات :12:01 بینراو : 520

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it