زانكۆی هەڵەبجە پێشوازی لە لیژنەی باڵاى سەرپەرشتیاری پرۆژەكان دەكات

بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو گیروگرفتەكانی هەردوو پرۆژەی ( سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجەو ,بینای بەشە ناوخۆیی) لە زانكۆی هەڵەبجە ,لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری لە وەزارەتی خویندنی باڵاو توێژینەوەى زانستى سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد.
ڕۆژی  سێ شەممە ڕێکەوتی 20/9/2017 شاندێک لە لیژنەی بالای سەرپەرشتیاری پرۆژەكان  كە پیكهاتبوو لەبەریزان (كاك شەماڵ مستەفا) بەرێوەبەری پرۆژەكانی وەزارەت و (كاك كاروان) ئەندامی لیژنەی  باڵای پرۆژەكان بە یاوەری بەرێزان ئەندازیار (رحیم محمد) بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی  ئەندازەو پرۆژەكانی زانكۆی هەڵەبجە و ئەندامانی لیژنەی سەرپەرشتیاری هەردوو برۆژەی ناوبراو سەردانی بەرێز (د.ئاراس مصطفی احمد) سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەیان كردو لەدیدارێكدا كێشەو گیرو گرفتەكانی هەردوو پرۆژەكە خرایەروو، هەنگاوەكانی چارەسەركردنی لەكەل لیژنەی بالا تاوتوێ كرا. لەپاش كۆبوونوەی وەفدی میوان لەگەل سەرۆكی زانكۆ وەفدەكە لەسەردانێكی مەیدانیدا لەگەل لیژنەی سەرپەرشتیاری زانكۆ  پرۆژەكانیان بەسەركردەوە تاوەكو باشتر لەگیرو گرفتەكان ئاگاداربن وزووتر هەوڵی چارەسەركردنی بۆ بدرێت.
سەرۆكی زانكۆ زۆر سوپاسی وەفدی میوان و بەدەمەوەهاتنیان بۆ كێشەو گرفتەكانی پرۆژەكانی زانكۆ دووپات كردەوە و هیوای زوو چارەسەركردنى بۆ خواستن.
شایەنی باسە هەردوو پرۆژەی سەرۆكایەتی زانكۆو بینایی بەشە ناخۆییەكان یەكێكە لەپرۆژە گرنگەكانی زانكۆی هەڵەبجە كە لەلایەن وەزارەتی خویندنی بالاو توێژینەوەى زانستى بریاری دروست كردنی دراوە بەلام ماوەی دووسالە بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیراوە بەلام بەهەولی دلسۆزانی زانكۆو بەرێوەبەرایەتی ئەندازەو پرۆژەكان و پێویستی پرۆژەكە بۆ ئیستای زانكۆ ماوەی چەن مانگێكە كاركردن لەپرۆژەكەدا دەستی پێكردۆتەوە بەبودجەی 11  ملیارو 300 ملیۆن دینار.
 راپۆرت و فۆتۆ :بەنان 
 

به‌روار : 2017-09-21 كات :10:00 بینراو : 401

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it