زانكۆی هەڵەبجە پێشوازی لە جێگرى پارێزگارو جێگری بەڕێوەبەری ئاوەدانكردنەوەى هەڵەبجە دەکات

بە مەبەستی تەخت كردن تێكەڵە ریژكردنی پاركی ئۆتۆمبیلی بەردەم سەرۆكایەتی زانكۆ ، هەریەک لە بەڕێزان (کاوە على کریم) جێگری پاریزگارو جێگری بەرێوەبەری ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجە سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد و لەگەڵ سەرۆكی زانكۆ گفتوگۆیان لەوبارەیەوە ئەنجامدا لای خۆیەوە پارێزگارو جێگری بەرێوەبەری ئاوەدانكردنەوە بەڵێنی هەموو هاوكارییەكیان بۆچاككردن و تەخت كردنی ئەو شوێنەیان بە سەرۆكی زانكۆدا .جێی ئاماژەیە لەماوەی رابردوودا (د.ئاراس مصطفی احمد) سەرۆكی زانكۆ داوایەكی ئاراستەی پارێزگای هەڵەبجە كردبوو بۆ چاككردنی ئەو رێگایە بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل تاكو چیتر ئۆتۆمبێل نەهێنردێتە ناو حەرەمی زانكۆوەو زانكۆ سیمایەكی جوانتری هەبیت. 
 

به‌روار : 2017-09-21 كات :11:00 بینراو : 419

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it