سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە ڕێز لە پێشمەرگەى دێرین (کاکە حەمەى فەرەج) دەگرێت

ڕۆژى پێنج شەممە ڕێکەوتى (٢١\٩\٢٠١٧) بەرێز دکتۆر (ئاراس مصطفى احمد) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە بەوەکالەت بەرێز (کاکە حەمەى فەرەج)، پێشمگەى دێرین و ماندونەماسى شارى هەڵەبجەى لە ماڵەکەى خۆى بەسەرکردەوە و ڕێزو سڵاوى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجەى گەیاندە بەڕێزیان.

پاشان تابلۆى ڕێزلێنان پێشکەشی بەرێزیان کراو لەپاى ئەو کۆمەک و یارمەتیەی پێشکەشى خوێندکارە دەرچووە سەرکەوتووەکانى بەشە زانستیەکانى زانکۆى کرد لە ڕۆژى ئاهەنگى دەرچوونى خوێندکاران رێکەوتى ٨\٩\٢٠١٧.

پاشان بەڕێز کاکە حمە زۆر سوپاسی سەرۆکایەتى زانکۆى هەلەبجەى کرد بۆ ئەو ڕێزلێنانەو هێواى خواست زانکۆى هەڵەبجە هەمیشە لە گەشەسەندندا بێت.

به‌روار : 2017-09-24 كات :14:07 بینراو : 423

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it