سەرۆکی زانکۆ و پارێزگاری هەڵەبجە پرۆژەکانی زانکۆی هەڵەبجەیان بەسەرکردەوە

سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە بە یاوەرى وەفدى پارێزگاى هەڵەبجە سەردانى پرۆژەکانى زانکۆ دەکەن بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچونى پڕۆژەکانى زانکۆى هەڵەبجە.

ڕۆژى دووشەممە ڕیکەوتى 2017/10/2 بەڕێز (د.تحسین عبدالکریم ئەمین) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە بە وەکالەت هاوڕێ لەگەڵ وەفدى پارێزگاى هەڵەبحە کە پێک هاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان (على عوسمان علی) پارێزگارى هەڵەبجە و (کاوە على کریم) جێگرى پارێزگار و بەڕێوەبەرى چەند فەرمانگەیەکى هەڵەبجە سەردانى پرۆژەکانى زانکۆى هەڵەبجەیان کرد و لە نزیکەوە چاویان بە لایەنى جێبەجێکارانى پڕۆژەکە کەوت و پاش سەردانى کردن و لە نزیکەوە بینینى ڕەوشی ئیش وکارەکانى پڕۆژەکان وچۆنیەتى بەڕێوەچوونیان و گوێ گرتن لە داواکارى سەرپەرشتیار و جێبەجێکارى پڕۆژەکان ، بەڵێنى هاوکارى و هەماهەنگى تەواوى پارێزگاى هەڵەبجە بۆ زووتر ڕاپەڕاندنى پڕۆژەکان بەتایبەت قیرکردنى سایدى دووەمى ڕێگاى هەڵەبجە - زانکۆى هەڵەبجە و تەخت کردن و تێکەڵەڕێژکردنى گەراجى بەردەم زانکۆ و پرۆژەى بینای سەرۆکایەتى زانکۆ لەلایەن وەفدى پارێزگاى هەڵەبجەوە درازانکۆى هەڵەبجە لە ئێستادا خاوەنى چەندین پرۆژەیە کە بە تەواوکردنیان ڕۆڵی بەرچاو دەبینن لە فراوان کردنى زانکۆى هەڵەبجە و بەرەوپێش برنى ئاستى زانستى و کارگێرى زانکۆ.

 

به‌روار : 2017-10-03 كات : بینراو : 403

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it