زانکۆی هەڵەبجە ماتەمینی دەگێڕێت

سەرلەبەیانی رۆژی ٤ شەمە ڕێکەوتی ٤/١٠/٢٠١٧ بەئامادەبوونی بەڕێزان (د.تحسین عبدالکریم امین) سەرۆکی زانکۆ بە وەکالەت و (د.ئاراس مصطفی احمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ڕاگرانی کۆلێج و مامۆستایان و بەڕێوەبەران و فەرمانبەرانی زانکۆی هەڵەبجە،

لە پێناو ڕێزلێنان لە شکۆمەندی و بەرزڕاگرتنی خەباتی سەرکردەی کۆچکردوو بەڕێز (جلال تالەبانی) بە داگرتنی ئاڵای عێراق و کوردستان لەسەر باڵەخانەی زانکۆی هەڵەبجە ماتەمینیان ڕاگەیاند.

هەروەها ناوبراوان بەشداریان کرد لەو مەراسیمانەی کە لە هەڵەبجەدا  بۆ کۆچی بەڕێزیان سازکرابوون. 

 

ڕاگەیاندنی زانکۆ

 

به‌روار : 2017-10-04 كات :11:25 بینراو : 977

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it