وه‌فدێكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانى زانكۆى چه‌رموو ده‌كه‌ن

به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزى و ئاماده‌يى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و زه‌ره‌رو زيانه‌ى له‌ ڕۆژى يه‌ك شه‌مه‌ى ڕێكه‌وتى (1/10/2017)  به‌هۆى ئاگرێكه‌وه‌ له زۆربه‌ى تاقيگه‌كانى كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى زانكۆى چه‌رموو كه‌وته‌وه‌. ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى (3/10/2017) وه‌فدێكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ پێكهاتبوون له‌به‌ڕێزان (م.ى.سه‌ر‌كێو صلاح عبدالكريم) ڕاگرى كۆلێجى زانست و سه‌رۆك به‌شى كۆمپيوته‌ر (م.ى.سه‌رخێڵ حمه‌طاهر كريم) و سه‌رۆك به‌شى فيزيا (م.ى.فه‌ره‌يدون والى احمد) و خاتوو (م.ى. ڤيان جمال جلال) مامۆستاى به‌شى فيزيا سه‌ردانى زانكۆى چه‌رموويان كرد .

له‌سه‌ره‌تاشدا وه‌فدى ناوبراوى زانکۆمان له‌لايه‌ن ستاف و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى زانكۆى چه‌رمووه‌ كه‌ پێكهاتبوون‌ له‌به‌ڕێزان (دكتۆر صلاح ڕه‌ضا سعيد) سه‌رۆكى زانكۆى چه‌رموو و (دكتۆر شوان كه‌مال رشيد) ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵاو (دكتۆر بارام احمد) ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێرى و داريى و (دكتۆر على وه‌هاب) ڕاگرى كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت پێشوازى و به‌خێرهاتنێكى گه‌رميان لێكراو ئه‌م سه‌ردانه‌ى به‌رزنرخاندن و خۆشحاڵى خۆيان ده‌ربڕى به‌ده‌ستبه‌كاربوونى به‌ڕێز (دكتۆر تحسين عبدالكريم امين) وه‌ك سه‌رۆكى نوێى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌. دواتر سه‌ردانى باڵه‌خانه‌ى كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى زانكۆى چه‌رموويانكردوو له‌نزيكه‌وه‌ ئاشناى زه‌ره‌رو زيانى هۆڵ و تاقيگه‌كانى كاره‌ساتى ئاگره‌كه‌بوون. پاشان ڕاگرى كۆلێجى زانست هاوخه‌مى و هاوسۆزى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌يان ده‌ربڕى و ڕايگه‌ياند ئه‌و ڕووداوه‌  نه‌خوازراوه‌ ‌خه‌ساره‌تێكى مه‌زن بوو بۆ ڕه‌وتى گه‌وره‌ى زانست له‌كوردستاندا‌ وه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ هاوكارو پشتيوانى زانكۆى چه‌رموو ده‌بێت له‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌‌ى ئه‌و زه‌ره‌رو زيانانه‌ له‌پێناو نه‌وه‌ستان و به‌رده‌وام بوونى پڕۆسه‌ى خوێندن و زانست و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌م ڕووداوه‌ ته‌نها زيانى ماددى لێكه‌وته‌وه‌و دووربووه‌ له‌ زيانى گيانى‌ هاوڵاتيان.

لە کۆتایدا، ستافى زانكۆى چه‌رموو سوپاس و ده‌ست خۆشى سه‌ردانه‌كه‌ى كردن بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ ئه‌خلاقى و مرۆڤايه‌تيه‌ى كه‌ به‌جێيان گه‌ياندو پاشان به‌ڕێزه‌وه‌ به‌ڕێكران .

 

به‌روار : 2017-10-04 كات : بینراو : 436

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it