ئاگاداری سەبارەت بە خوێندنی ئێواران لە زانکۆی هەڵەبجە

سەرجەم خوازیارانی خوێندنی ئێواران لە زانکۆی هەڵەبجە ئاگادار دەکەینەوە کە دەتوانن سەردانی بەشی دڵخوازیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی خوێندنی ئێواران .

 تێبینیە گشتیەکانی تایبەت بە خوێندنی ئێوارانی زانکۆی هەڵەبجـە:

1-   ڕەچـاوی تەمەن و ساڵی دەرچون ناکرێت.

2-   کۆنمرەی بەشەکانی یاسا بریتیە لە (%70)

3-   کۆنمرەی کۆلێجەکانی بنەڕەت و زانستەمرۆڤایەتیەکان بریتیە لە (%60)

4-   ڕەچاوی وانەی پەیوەندیدار(دروس مفاضلە) ناکرێت.

5-   لە ڕۆژی 2017/10/3 ەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە دەتوانن سەردانی بەشەکان بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕم و زانیاری

 نرخی خوێندن لە بەشەکاندا بەم شێوەیەیە :

 - کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت

      بەشی زمانی ئینگلیزی: (1,500,000) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار ، بۆ مامۆستایانی میلاکی پەروەرده (600,000) شەس سەد هەزار دینارە.  

      بەشی زانستەکۆمەڵایەتیەکان: (1,250,000) یەک ملیۆن و دوسەد و پەنجا هەزار  دینار ، بۆ مامۆستایانی میلاکی پەروەرده (600,000) شەس سەد هەزار دینارە.

      بەشی زمانی کوردی: (1,200,000) یەک ملیۆن و دووسەدهەزار دینار ، بۆ مامۆستایانی میلاکی پەروەرده (600,000) شەس سەد هەزار دینارە.

      بەشی زمانی عەرەبی: (1,000,000)یەک ملیۆن دینار.

  -کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان:

       بەشەکانی (مێژوو ، جوگرافیا ، بنەماکانی ئاین :( (1,000,000) یەک ملیۆن دینار

       بەشی یاسا: (1,500,000) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار.

 کۆلێجی پەروەردەی وەرزش

       بەشی پەروەردەی وەرزش: (1,000,000) یەک ملیۆن دینار.

       بەشی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت: (1,500,000) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار، بۆ مامۆستایانی میلاکی پەروەرده (600,000) شەس سەد هەزار دینارە.

 

 

به‌روار : 2017-10-05 كات : بینراو : 1224

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it