بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی زانکۆی هەڵەبجە دەکەن

بەمەبەستی پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی زانکۆ، وەفدێکی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە سەردانی زانکۆ دەکەن.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ ڕێکەوتی (٢٠١٧/١٠/١٠) وەفدێکی  بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە کە پێکهاتبوون لە بەڕیزان (کامەران مصطفی عبداللە) بەڕێوەبەرو ستافی بەڕیوەبەرایەتی سەردانی بەڕێز (د. تەحسین عبدالکریم امین) سەرۆکی زانکۆیان کرد و بە گەرمی لەلایەن سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنەوە پێشوازیان لێ کرا، لە دیدارێکدا وەفدی میوان پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆکی زانکۆ کرد بۆ دەست بەکاربوونی وەك سەرۆکی نوێی زانکۆی هەڵەبجەو هیوای سەرکەوتنیان لە کاری داهاتوودا بۆ خواست و بەڵێنی هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەك لەنێوان هەردوولادا دوپات کرایەوە.

لەکۆتاییدا ستافی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان سوپاس و دەستخۆشی خۆیان ئاراستەی سەرۆکی زانکۆ کرد.

 

به‌روار : 2017-10-10 كات : بینراو : 623

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it