خوێندکارێکى زانکۆى هەلەبجە بە نوێنەرایەتى زانکۆ و لەگەڵ وەفدى وەزارەتى خوێندنى باڵا سەردانى چین دەکات

لە درێژەى هەماهەنگى و پەیوەندیە ئەکادیمیەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ وڵاتانى جیهان ، نوێنەرى زانکۆى هەڵەبجە سەردانى وڵاتى چین دەکات.
خوێندکار (ڕێبین عبدالرحمن نجم الدین بە نوێنەرایەتى زانکۆى هەڵەبجە بەشدارى لە وەفدى (٢٠١٧) ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ وڵاتى چین دەکات . وەفدەکە بە یاوەرى ستافى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆتایی مانگى سێپتەمبەر سەردانى ئەو وڵاتە دەکەن و ماوەى (١٠) دە ڕۆژ دەمێننەوە و سەردانى شارەکانى (بێجینگ ، هوانگجۆ ، شەنگەهاى)  ، و چەندین شوێنى مێژوویی و کلتورى و ئەکادیمى و تەکنەلۆجی دەکەن .
لە درێژەى سەردانەکەیاندا سەردانى کۆمپانیاى بەناوبانگى جیهانى (هواوى) لە شەنگەهاى  و (زانکۆى پەکین) لە بێجینگ دەکەن .

لە زانکۆى پەکین بابەتێک لەسەر کورد و زانکۆى هەڵەبجە پێشکەش دەکات و زانکۆى هەڵەبجە بە مامۆستا و خوێندکارانى زانکۆى پەکین دەناسێنێت.

ڕیبین عبدالرحمن  کە بە نوێنەرایەتى زانکۆى هەڵەبجە بەشدارى پێکراوە لە زانکۆى پەکین بە ئامادەبونى ژمارەیەکى بەرچاوى مامۆستا و خوێندکارانى ئەو زانکۆیە ، بابەتێک بەناونیشانى (ڕێنیسانسی کورد) پێشکەش دەکات کە تیایدا باسێکى گشتى دەربارەى کورد و کوردستان بۆ ئامادەبوان باس دەکات و دواتر زانکۆى هەڵەبجە لەڕوى مێژووى دروستبونى و شوێنى جوگرافى و ئامانج و چالاکیە ئەکادیمیە ساڵانەکانى زانکۆ  ، و شارى هەڵەبجە دەناسێنێت بە ئامادەبوان .   بەشێکى ترى باسەکەى تەرخان دەکات بە پڕۆژەی دەسپێشخەری یەك خاك- یەك ڕێگای وڵاتی چین کە بەشێكی بە خاكی كوردستاندا تێپەڕدەبێت، و گرنگیە بەرچاوەكانی پڕۆژەكە لە بەرژەوەندی ھاوبەش و بەھێزكردنی پەیوەندیەكانی ھەردوولاو داھاتوودا باس لێوە دەکات.
ساڵانە لەڕێگەى دەست نیشانکردنى چەند پاڵێوراوێکەوە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیەوە بەشێک لە خوێندکارانى زانکۆکانى کوردستان بەهاوکارى باڵیۆزخانەى چین سەردانى ئەو وڵاتە دەکەن و سەردانى ناوەندە ئەکادیمى و مێژووی و تەکنەلۆجیەکانى ئەو ولاتەیان پێدەکرێت.

 

 

 

به‌روار : 2017-10-15 كات : بینراو : 1583

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it