وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى ژینگە زیاتر لە ١٦٠ گوڵ دەبەخشێتە زانکۆى هەڵەبجە

سەر لەبەیانى ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى ٢٠١٧/١٠/١٦ بە ئامادەبوونى بەرێزان (د.تەحسین عبدالکریم ) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە و (د. ئاراس مصطفی) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى ودارایی و بەشێک لەئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و هەریەک لە بەرپرسانى بەرێوەبەرایەتیەکانى  پەیوەندیە ئەکادیمیەکان و ئەندازە و پرۆژەکان و نوسینگەى سەرۆکى زانکۆ و نوێنەرى دەستەى ژینگەى سلێمانى ، زیاتر لە (١٦٠) ئینجانەگوڵى سروشتى کە لەلایەن بەڕێز (عبدالرحمن عبدالرحیم) وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى ژینگە بەدیارى بەخشرابونە زانکۆى هەڵەبجە  لەلایەن ڕێکخراوى سەروەرانى هەڵەبجەوە گەیشتنە بیناى سەرۆکایەتى زانکۆ بە مەبەستى زیاتر ڕازاندنەوەى ژینگەى زانکۆ .  سەرۆکایەتى زانکۆش سوپاس و ڕێزى بێ پایانی زانکۆیان ئاڕاستەى بەڕێزیانیان کرد بۆ ئەو کارە ناوازەیە و هیواى هاوکارى زیاتر و بەردەوامیان بۆ خواستن.
جیگەى ئاماژەپێکردنە بەڕێز وەزیرى ژینگە بۆ کاروبارى هەرێم لە ڕێکەوتى ٢٠١٧/٣/١٥ سەردانێکى تایبەتى زانکۆى هەڵەبجەى کرد و چەند نەمامێکى  پێشکەشى زانکۆى هەڵەبجە کرد و بەڵێنى هاوکارى کردن و سەوزکردنى زیاترى  باخچە و ژینگەى زانکۆیدا ، و پێشکەشکردنى ئەم ئینجانه گوڵانە لەچوارچێوەى ئەو هاوکاریانە بوو.

ڕاگەیاندنى زانکۆ

به‌روار : 2017-10-16 كات :16:00 بینراو : 1066

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it