ئاگاداری بە بەكرێدانی كافتریای بەشی زمانی كوردی لە شارەزور

زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ به‌كرێدانى كافتریای (كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت - بەشی زمانی كوردی لە قەزای شارەزوور) بۆ وەرزی خوێندنی (2017-2018) بۆ ماوه‌ى ساڵێك ، له‌ ڕێگه‌ى زيادكردنى ئاشكراوه‌ ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاگادارى ئه‌و كۆمپانيا و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ مۆڵه‌تى ڕێگه‌پێدراويان هه‌يه‌ و ئاره‌زووى به‌شدارى كردنيان هه‌يه‌ ده‌توانن له‌ دواى (30) ڕۆژ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ ڕۆژنامه‌دا و كاتژمێر (11) ي سه‌رله‌به‌يانى ئاماده‌بن له‌ سەرۆكایەتی زانكۆ.
تێبینى /
1. بۆ وه‌رگرتنى مه‌رج و ڕێنماييىه‌كان سه‌ردانى سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ / به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ياسا و گرێبه‌سته‌كان بكه‌ن له‌ بنارى عه‌بابه‌يلێ.
2. به‌شداربوو بڕي 20% ى نرخى خه‌مڵێنراوى وه‌ك بارمته‌ى سه‌ره‌تايي لێ وه‌رده‌گيرێت له‌ڕۆژى زيادكردنه‌كه‌دا.
3. كرێي بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ زيادكردنه‌كه‌ى بۆ ده‌رده‌چێت.
4. پێويسته‌ به‌شداربوو دۆكۆمێنتى خۆى پێشكه‌ش به‌ ليژنه‌ بكات هه‌تا (1) ڕۆژ پێش ئه‌نجامدانى زيادكردنه‌ ئاشكراكه‌ كه‌ بيسه‌لمێنێت شاره‌زاى هه‌يه‌ له‌و كاره‌دا پێشتر له‌و جۆره‌ ئيشه‌ى كردوه‌. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مافى به‌شدارى كردنى نامێنێت.
5. پێویستە بەشداربوو ئەستۆپاکى باجى دەرامەت لەگەڵ خۆى بهێنێت.
6. ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ ژماره‌ (7384)ى ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ له‌ ڕۆژى یەکشه‌ممه‌ 2017/10/8 بلاو كراوه‌ته‌وه‌ و 30 ڕۆژ پاش ئه‌م ڕيكه‌وته‌ زيادكردنه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.
.
.
.
.
.
#ڕاگەیاندنی_زانکۆی_هەڵەبجە

به‌روار : 2017-10-17 كات :10:03 بینراو : 291

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it