سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە هاوڕێ لەگەڵ وەفدێکی باڵای زانکۆ سەردانی بەشی زمانی کوردی شارەزوور دەکات

سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەرواری 2017/10/18 بەرێز (د.تحسین عبدالکریم)سەرۆکی زانکۆی هەلەبجەبە وەکالەت و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوون لە بەرێزان (د.حسێن محمد صالح)ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت ،(د.توانا وەهبی)راگری کۆلێجی پەروەردەی وەرزش و هەریەک لە بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمیەنێودەوڵەتیەکانی زانكۆ ، بەریوەبەرانی دارایی و خۆیی وبەرپرسی بەشە ناوخۆییەکانی کوران بە سەردانێکی مەیدانی تایبەت گەیشتنە بەشی زمانی کوردی لە شارەزوور و لەلایەن بەریزان (د.فاروق نەقشبەندی)یاریدەدەری راگری کۆلیجی پەروەردەی بنەڕەت ،(م.ی ئاریان صدیق)سەرۆک بەشی کوردی و(م.ئەحمەد میرە) ومامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا. لە دەستپێکی سەردانەکەدا شاندەکە کۆبوونەوەیەکیان رێكخست و سەرۆکی زانكۆ باسی لە دەستپێکی کارکردنی خۆیی کرد، ووتی: کە من لێرەم تا پێکەوە بە شێوەیەکی تۆكمە کاربکەین بۆ باشتر کردنی کەم و کوڕییەکان و بەرەو پێشبردنی زانکۆمان و شاندەکەمان پیکهاتوون لە زۆرێک لە کەسانی پەیوەندیدار بە کێشە کارگێری و ئیدارییەکان تا لێرە ئەمرۆ پێش بەیانی بریاری چارەکردنی کێشە کان بدەین. پاشان لە گفتووگۆیەکی کراوەدا بە شێوەیەکی وورد و ڕوون گویبیستی سەرجەم گرفتەکانیان بوون هەرلەوێدا چەندین بریاری ئیداری گرنگی دەرکرد بۆ کارپێکردنیان. وەبەشێوەیەکی تایبەت گوێبیستی کێشەکانی مامۆستایان و لە کۆبوونەوەیەکیشدا لەگەڵ خوێندکاراندا تاووتوێی کەم و كوڕییەکانیان وپێداویستیەکانیان کرا. دواتر فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆیی راسپارد بۆ دروستکردنی هاوئاهەنگی تەواو بۆ چارەسەرکردنی خێرای کەم و کوڕییەکان بۆ دەستپێکی سالی نوێ ی خوێندن . بەسەردانێکی مەیدانی لە ناوو بینای کۆلێجدا و قسەکردن لەگەل فەرمانبەرانی پەیوەندیدار بە کاروبارەکانیان کۆتایی بەسەردانەکەی هێنا.

ڕاگەیاندنی زانکۆی هەڵەبجە

 

به‌روار : 2017-10-18 كات :16:40 بینراو : 1575

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it