ئاگادارى بۆ ئەو خوێندکارانەى کە ناویان لە سیستەمى وەرگرتنى ڕاستەوخۆی زانکۆیی بۆ زانکۆى هەڵەبجە گەڕاوەتەوە

سەرجەم ئەو خوێندکارە بەڕێزانەى کە ناویان لە سیستەمى وەرگرتنى ڕاستەوخۆی زانکۆیی  بۆ بەشە زانستیەکانى زانکۆى هەڵەبجە و بە بارى (سەرەتایی یان چاوەڕوانى بە بارى لیستى سەرەتایی بە مەبەستى چەسپاندن لە بەشەکانیان) گەڕاوەتەوە ، ئەوا پێویستە :

*  لە ڕۆژانى یەکشەممە و دووشەممەى هەفتەى داهاتوو واتە ڕێکەوتى ٢٢- ٢٠١٧/١٠/٢٣ سەردانى بەشە زانستیەکانیان بکەن.
* بابەتى پێشکەش کردن و وەرگرتنى خویندکارانى وەگیراو واتە ئەوانەى کە چەسپێنراون یان دەچەسپێنرێن ، لە پاشتر و دواى گەڕانەوەى لیستى کۆتایی ناوەکان لە لایەن وەزارەتەوە بۆ زانکۆمان ، ئەنجام دەدرێت.

.

م.ى. نجم الدین هادى 
بەرپرسی تۆمارى گشتى زانکۆى هەڵەبجە 

به‌روار : 2017-10-19 كات :20:59 بینراو : 1744

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it