ئاگاداری بۆ خوێندكارانی چەسپێنراو لە زانكۆی هەڵەبجە

ڕاگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە :

سەرجەم خوێندكارانی چەسپێنراو لە بەشە زانستیەكانی زانكۆی هەڵەبجە ئاگادار دەكەینەوە كە دەتوانن لە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 2017/10/22 ەوە سەردانی تۆماری كۆلێژەكانیان بكەن بە مەبەستی وەرگرتنیان لە زانكۆی هەڵەبجە كە لیژنەی تایبەت لە كۆلێژەكان پێكهێنراوە بە مەبەستی وەرگرتن و پێشوازی لێكردنیان.

 

ت/ پێویستە  خوێندكار ئەم پێداویستیانەی لای خوارەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت :

  1. كۆپی ڕەنگاو ڕەنگی پێناس (تەسكەرە)
  2. كۆپی رەنگاو ڕەنگی ڕەگەزنامەی عێراقی (جنسیة)
  3. كۆپی ڕەنگاو ڕەنگی كارتی زانیاری 
  4. كۆپی ڕەنگاو ڕەنگی فۆڕمی خۆراك
  5. وێنەی خوێندكار (10) دانە 
  6. پشكنینی چاو + گروپی خوێن 
  7. بڕوانامەی پۆلی (12) ئامادەیی كە پەسەند كرابێت لەلایەن بەێوەبەرایەتی پەروەردەوە
  8. پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون
  9. بەڵێننامە لە كۆلێژەكان كە خوێندكار لێی وەرگیراوە ئەنجام دەدرێت
  10. كەفالەت لە كۆڵێژەكان كە خوێندكار لێی وەرگیراوە ئەنجام دەدرێت

پێاویستیەكانی بەڵێننامەی خوێندكار : 

  • پێویستە خوێندكار ئامادە بێت 
  • كۆپی پێناسی كەسیی (تەسكەرە)
  • كۆپی كارتی زانیاری 

پێداویستیەكانی كەفالەت :

  • پێویستە ئەو كەسەی كەفالەتی خوێندكار دەكات پشتگیری فەرمانگەكەی پێبێت و بڕی موچەكەی دیاری كرابێت و كۆی موچەكەی لە (250000) دووسەدوپەنجا هەزار دینار كەمتر نەبێت.
  • كۆپی پێناسی كەسیی (تەسكەرە) و كۆپی كارتی زانیاری و خودی كەسەكە خۆی و خوێندكار ئامادەبن.

 

* بۆ بینین و داونلۆد كردنی بەڵێننامەی خوێندكار كلیك لێرە بكە.

* بۆ بینین داونلۆد كردنی كەفالەت كلیك لێرە بكە
 

بڕی (60000) شەست هەزا ردینارلەخوێنكار وەردەگیرێت  بەم شێوەیە :

بڕی (50000) پەنجا هەزار بۆ وەرگرتنی خوێندكار 
بڕی (10000) دە  هەزاردینار بۆ كەفالەت و بەڵێننامە

 

بەشەكانی كۆلێجەكان :

* كۆلێژی زانست :

1. بەشی فیزیا 

 

كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەكان :

1. بەشی مێژوو 

2. بەشی بنەماكانی ئاین 

3. بەشی جوگرافیا

 

كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت 

1. بەشی زانستەكۆمەڵایەتیەكان

2.بەشی زمانی ئینگلیزی

3. بەشی زمانی عەرەبی 

4. بەشی زمانی كوردی

 

كۆلێژی پەروەردەی وەرزش 

1. بەشی پەروەردەی وەرزش

2. بەشی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت 

 

 

.

به‌روار : 2017-10-22 كات :09:05 بینراو : 1246

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it