زانکۆى هەڵەبجە پێداویستى تەندروستى و سەلامەتى بۆ تاقیگەکانى کۆلێژى زانست دابین دەکات

بە مەبەستى ڕێگرتن لە هەر ڕوداوێکى نەخوازراو و لەسەر داواکارى بەشە زانستیەکانى کۆلێژى زانستى زانکۆى هەڵەبجە بەمەبەستى دابین کردنى پێداویستى تەندروستى و سەلامەتى ، ژمارەیەک ئامێرى ئاگرکوژێنەوە و هەواگۆڕکێ و سیستەمى تەندروستى و سەلامەتى بۆ تاقیگەکانى کۆلێژى زانست دابین کران .
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى ٢٠١٧/١٠/٢٢ پاش ڕەزامەندى سەرۆکایەتى زانکۆ ، بۆ دابین کردنیان ژمارەیەکى پێویست لە ئامێرەکانى ئاگر کوژێنەوە و هەواگۆڕکێ و تەندروستى و سەلامەتى بۆ تاقیگەکانى کۆلێجى زانست دابین کران.
بەئامادەبوونى هەر یەک لە بەڕێزان (د. سەرکێو سەلاح) ڕاگرى کۆلێجى زانست و بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆى هەڵەبجە و  گەنجینەى ناوەندى زانکۆ و تۆمارى کۆلێج و بەرپرسی تاقیگەکان و سەرۆکی بەشەکانى  کۆلێژى زانست ئەو ئامێرانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆوە ڕادەستى کۆلێژى زانست کران .
د. سەرکێو سەڵاح ڕاگرى کۆلێجى زانست لە وتەیەکدا ڕایگەیاند دابین کردنى ئەم ئامێرانە لەچوارچێوە هەوڵەکانیانە بۆ پاراستنى تاقیگە و هۆڵەکانى کۆلێژەکانیان و ڕێگرتن لە هەر ڕوداوێکى نەخوازراو ،  ئاماژەشی بەوە کرد کە هەوڵەکانیان  بەردەوام دەبن لە پێناو تۆکمە کردنى تاقیگە و سەرجەم هۆڵەکانى خوێندن تا بتوانن لە کەشێکى   تەندروستدا وئەکادیمیانە  خزمەت بە خوێندکاران بکەن .

 

 

به‌روار : 2017-10-22 كات :19:00 بینراو : 577

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it