بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە سەردانی زانكۆی هەڵەبجە دەكەن

بەمەبەستی پیرۆزبایی لە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بە بۆنەی دەست بەكاربونیەوە ، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە ڕێكەوتی 2017/10/30 وەفدێكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە بە سەرپەرشتی (م. سۆران عمر مستەفا) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی  پەورەردەی هەڵەبجە و بەیاوەری وەفدێك لە بەڕێوەبەرانی یەكە كارگێڕیەكان و ژمارەیەك مامۆستا و كارمەندی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد و لەلایەن بەڕێز (د.تحسین عبدالكریم) سەرۆكی زانكۆ بەوەكالەت و بەڕێز(د.سەركێو سەلاح) ڕاگری كۆلێجی زانست و (م.ی شوان نوری) بەڕێوەبەری كتێبخانەی ناوەندی زانكۆوە بە گەرمی پێشوازی كران .
لە دیدارێكدا بەڕیز (بەڕێوەبەری پەروەردەی هەڵەبجە بەناوی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە و وەفدی میوانەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ كرد و هیوای سەركەوتنی لە كارەكانیدا بۆ خواست .
لای خۆیشیەوە سەرۆكی زانكۆ سوپاسی ئەو سەردان و بەدەمەوەبونەی وەفدی میوانی كرد و پێزانینی ئاڕاستەی هاوكاریەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە لە ڕابردوودا كرد. لە وتەیەكدا ئاماژەی بەوە كرد كە هەماهەنگی و بەدەمەوبونەكانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە لە ڕابردوودا لە ڕێگەی دابین كردنی بینا و شوێنی خوێندن و بەدەمەوەبونیان بونە بناغەی كرانەوەی كۆلێژی پەروەردە و زانستە مرۆڤایەتیەكان كە ئەوكات سەر بە زانكۆی سلێمانی بوو و هەر ئەوەش بوە  بناغەیەك بۆ بنیاتنانی زانكۆی هەڵەبجە و گەیشتنی بەم ئاستە گەورە و مەزنە . و تیشكیشی خستە سەر ئەوەی كە هەریەك لە زانكۆی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە دوو دامەزراوە و دەزگای گرنگ و نزیكن لە یەكەوە لە ڕووی ئاڕاستەی كاركردنیانەوە و هەردولا لە ڕەوشی خوێندن لە ناوچەكە تەواوكەری یەكترن بۆیە پێویستە لە هەر دەزگایەكی تر زیاتر پەیوەندیەكانیان پتەوتر بن و هەماهەنگی و هاوكاریەكان زیاتر بن .بەڵێنی هەر چەشنە هاوكاری و بەدەمەوەبونێكی زانكۆیشی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكە دوپات كردەوە.

وەفدی میوانیش وێرای سوپاس و خۆشحاڵیان لای خۆیانەوە بەڵێنی ئەوەیان دا وەك چۆن لە ڕابردوودا هاوكاری زانكۆ بون بەهەمان شێوە لە ئایندەشدا كۆمەك و هاوكار بن و پەیوەندیەكانیان زیاتر بكەن.
 

به‌روار : 2017-10-30 كات :11:07 بینراو : 692

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it