ئاگاداری سەبارەت بە خوێندنی ئێواران لەبەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە

لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی وزیاتر برەودان بە پێشخستنی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆکەمان ولەهەمان کاتیش بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خەڵکی دڵسۆزوشەهید پەروەری پارێزگای هەڵەبجە و داواکاری رێژەیەکی بەرچاوی خەڵکی دەڤەرەکە پێمان باش بوو کە خوێندنی ئێواران لەبەشەکەمان بەشی یاسا سەر بە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) بکەینەوە ، وە لە رۆژی (٢)شەمە رێکەوتی 2017/11/6 دەست دەکرێ بەدابەش کردنی فۆرم لەبەشی یاسا بۆ ماوەی (١٥) رۆژ.، بە رەچاو کردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە: 

1. کۆنمرەی وەرگرتن نابێت ٧٠٪ کەمتربیت. 
2. رەچاوی تەمەن و ساڵی دەرچون ناکرێت.
3. رەچاوی وانە پەیوەندارەکان (الدروس المفاضلة) ناکرێت.
4. سەبارەت بەکرێ ی خوێندن نابێت ٧٠٪ خویندنی بەش وکۆلێژی هاوشێوەی زانکۆ تایبەتەکان کەمتر بێت.
5. مەرجی داشکاندنی ٥٠٪ کرێ ی خویندن لە رینماییەکانی کورسی خویندن بۆ فەرمانبەرانی زانکۆ خویندنی ئیواران ناگریتەوە.
6. دەرچووی کۆلێژەکانی تر بۆیان هەیە داواکاری پێش کەش بکەن و لەسەر بنەمای کۆنمرەی ئامادەیی پێشبرکێ بکەن. بەهیچ جۆرێک گواستنەوە بۆ وەگیراوان لە خوێندنی ئێواران بۆ بەشی هاوشیوەی بەیانیان ناکرێت لەبەر جیاوازی کۆنمرە.
7. بەشی ناوخۆیی بۆ خوێندکار دابین ناکرێت.

بەشی یاسای کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان ـ زانکۆی هەڵەبجە 

2017/11/2

به‌روار : 2017-11-02 كات :20:45 بینراو : 584

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it