شاندێکی زانکۆی هەڵەبجە بەشداریان کرد لە پرۆگرامی ئیراسموس-تایگریس

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز (د.تحسین عبدالکریم امین) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە شاندێکی زانکۆ کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (د. ئاراس مصطفی احمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و (م.ی. ئاریان علی حامد) بەڕێوەبەری پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان بەشداریان کرد لە پرۆگرامی ئیراسموس-تایگریس (Erasmus-Tigris) کە پرۆژەی فەندی یەکێتی ئەوروپیە بۆ بەنێودەوڵەتی کردنی چەندین زانکۆ و چەند زانکۆیەکی کوردستان کە زانکۆی هەڵەبجەش یەکێکە لە زانکۆ بەشداربووەکان بە هاوکاری زانکۆی گۆتینیگنی ئەڵمانی لە شاری گۆتینیگن لە وڵاتی ئەڵمانیا وە هەروەها چەند زانکۆیەکی ئەوروپی تێیدا بەشداربوو وەك زانکۆکانی هۆڵنداو چیك و بەلجیکا. وە ئەمە یەکێکە لە هەرە هەنگاوە گرنگەکان بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی زانکۆی هەڵەبجە وە بە نێودەوڵەتی بوونی زانکۆی هەڵەبجە وە کاری هاوبەشی زانستی لەگەڵ زانکۆ بەشداربووەکان. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی زانکۆی هەڵەبجە چاوی کەوت بە سەرۆکی زانکۆی گۆتینیگن و شاندێکی ئۆفیسی نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی ناوبراو کە لە ئایندەیا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری ئاستی زانستی زانکۆی هەڵەبجە وە زیاتر بەرەوپێش چوون و بە نێوەدەوڵەتی بوونی زانکۆی هەڵەبجە وە شاندی زانکۆی هەڵەبجە سیمینارێکی پێشکەش  بە زانکۆ بەشداربووەکان کرد لەسەر زانکۆی هەڵەبجە و لەو سیمینارەدا تیشك خرایە سەر خاڵە بەهێزەکانی زانکۆو چۆنێتی بە‌هێزکردن و پتەوکردنی و بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆی هەڵەبجە.

لە کۆتاییدا شاندی زانکۆی هەڵەبجە سوپاسی سەرۆکی زانکۆو سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی گەیاندە زانکۆی ناوبراو، بەو بۆنەیەوە شاندەکە لۆگۆی زانکۆی هەڵەبجەو دیاری زانکۆی پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەری ئۆفیسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی زانکۆی ناوبراو کرد. ئەوەی شایەنی باسە هەر لەو کۆبوونەوەیەدا توانرا ناوی زانکۆی هەڵەبجە دابنرێت  لەگەڵ ئەو زانکۆ ئەوروپیانەی بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەکەدا ئەمەش هەنگاوی یەکەم و یەکەم دەسپێکە  بە ئومێدی ئەوەین بە هیمەتی هەموو لایەك زانکۆ بەرەو نێودەوڵەتی بەرین.

 

به‌روار : 2017-11-11 كات : بینراو : 704

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it