سوپاس و پێزانین

بەناوی زانکۆی ‌هەڵەبجەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم دەزگا حکومییەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەین بەتایبەتی پارێزگاری هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شارەزوور، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە، بەڕێزان زۆر سوپاس بۆ هەواڵ پرسین و دڵسۆزیتان بۆ شاری هەڵەبجە ئێمە وەك زانکۆی هەڵەبجە بەهۆی ڕوودانی بوومەلەرزە لە شەوی ١٢ لەسەر ١٣ی ٢٠١٧/١١ هەردوو بەشە ناخۆیی کوڕان و کچانمان بەر زەرەرو زیان کەوت سوپاس بۆ خوا کەس نەمردووە ژمارەی بریندارانمان بەم شێوەیە بوو ٩ خوێندکاری کچ و ٧ خوێندکاری کوڕ، کچان بەهۆی ترس و ڕاکردن لە بەشە ناوخۆییەکە توشی هەندێ برینداری و حاڵەتی دەرونی بوونەوە، کوڕانیش بەهۆی شکانی شوشەی پەنجەرەو هەندێ جوڵەی نائاسایی خۆیان توشی هەندێ شکاوی لە دەست و قاچیان بوون، شەو کاتژمێر ٣:٢٠ هەموو بریندارەکانمان لە نەخۆشخانە هێنایە دەرەوە. شکاویەکان خۆتان دەزانن ماوەیەکی پێویستە بۆ چاك بوونەوە وە ئێستا تەنها دوو خوێندکاری کچمان باری دەرونیان ئاڵۆزە لە ئەنجامی ترسەوە، بەڕێز جەنابی وەزیر شەو نەخەوتووە بە بەردەوامی لەسەر خەت بوو لەگەڵماندا کۆتا پەیوەندی کاتژمێر ٣:٤٥ شەو بووە، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی گشت سەرۆك زانکۆ و ڕاگرەکان و بەرپرسەکان دەکەین لە زاخۆوە تا خانەقین هەواڵ پرسینتان کە بە بەردەوامی بە تەلەفۆن لەگەڵمان بوون بۆ ئێمە پشتگیرییەکی تەواوە دەستان خۆش زۆر زۆر سوپاس. 

  

                                                                                                     د.تحسین عبدالکریم

                                                                                                سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە

 

به‌روار : 2017-11-14 كات :15:25 بینراو : 636

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it