مامۆستايه‌كى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ وێبينارو وێركشۆپ له‌سه‌ر سيستمێكى ئه‌ليكترۆنى نوێ ساز ده‌كات

مامۆستا (عومه‌ر فوئاد غه‌فور) كه‌ مامۆستايه‌ له‌ به‌شى زمانى ئينگليزى له‌ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌، ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى (17/12/2015) كاتژمێر 16:30 به‌ سپۆنسه‌رى ڕێكخراوى ئارێكس (IREX) وێبينارێك له‌سه‌ر ئه‌و سيستمه‌ ئه‌ليكترۆنيه‌ ئه‌نجام ده‌دات كه‌ بۆ به‌شى زمانى ئينگليزى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ى دروست كردووه‌و به‌ (Moodle Site) ناسراوه‌.

سيستمه‌ ئه‌ليكترۆنيه‌كه‌ى مامۆستا عومه‌ر به‌كاردێت وه‌ك سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌سودى سه‌رهێڵ (ئۆنلاين) بۆ بره‌ودان و گه‌شه‌پێدانى بوارى په‌روه‌ردو فێركردن، هه‌روه‌ها ئاسانكاريه‌كى گه‌وره‌ ده‌ڕه‌خسێنێت له‌ نێوان مامۆستايان و خوێندكاران له‌ دروست كردنى په‌يوه‌ندى ئه‌كاديمى له‌ڕووى شێوازى وانه‌وتنه‌وه‌و پرۆگرام و فيدباك و...هتد.

پێشتر مامۆستا عومه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ سيمينارى له‌سه‌ر ئه‌و سيستمه‌ پێشكه‌ش كردووه‌ له‌ كۆنفراسى كۆتايى ساڵانه‌ى رێكخراوى ئايرێكس (IKRUPP) و سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه‌ هه‌بۆيه‌ به‌ڕێزيان له‌سه‌ر پێنشارى رێكخراوى ئايرێكس له‌ هه‌فته‌ى داهاتوودا وێكشۆپێكى ديكه‌ له‌ زانكۆى پۆڵيته‌كنيكى سلێمانى سازده‌كات سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان سيستمى ئه‌ليكترۆنى.

به‌ هه‌مان شێوه‌ ڕۆژى چوار شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى (16/12/2015) مامۆستا عومه‌ر سيمينارێك له‌سه‌ر توێژينه‌وه‌كه‌ى كه‌ له‌سه‌ر مودڵ سايت ئه‌نجامى داوه‌، سازده‌كات له‌ به‌شى زمانى ئينگليزى فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌و زانسته‌ مرۆڤايه‌تيه‌كان/زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ كاتژمێر 12ى نيوه‌ڕۆ.

بۆ خوتۆماركردن ئاماده‌بوونى له‌ وێبيناره‌كه‌ى ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ كه‌ به‌شێوه‌ى سه‌رهێڵ (ئۆنلاين) ده‌بيت، سه‌ردانى ئه‌م به‌سته‌ره‌ى خواره‌وه‌ بكه‌ن:

https://attendee.gotowebinar.com/regist…/5704672415856136962

ڕاپۆرت: ڕاستى ئه‌يوب حمه‌سعيد

به‌روار : 2015-12-14 كات :19:58 بینراو : 545

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it