پەیامى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە بە بۆنەى دەستپێکى خوێندنى قۆناغى یەکەمى زانکۆمان

بەناوى خواى گەورە و زانا
سڵاوى
زانکۆى هەڵەبجە
خوێندکارانى
خۆشەویستى قۆناغى یەکەمى زانکۆى هەڵەبجە ، ئەمڕۆ ٢٠١٧/١١/١٩ دەسپێکى قۆناغێکى نوێی ژیانی ئێوەیە و یەکەم ڕۆژى دەست پێکردنى دەوامى زانکۆتانە هەربۆیە لێرەوە بەناوى سەرۆکایەتى , وە ئەنجومەنى زانکۆ و ستافی زانستى و کارگێڕی زانکۆى هەڵەبجەوە بەگەرمى پیرۆزباییتان لێدەکەین و بەخێرهاتنتان دەکەین. هیوادارین ئەم قۆناغەى تەمەن و ژیانتان پێشمەرگە ئاسا و سەرکەوتوانە ببڕن ، و بەسەر هەموو لەمپەر و ڕێگریەکانى بەردەم پرۆسەى زانستخوازیی و خوێندن سەربکەون.
بە پشتیوانى
خوا ئێمە لە سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجەوە هەماهەنگ و هاوکارتان دەبین تا هەموان پێکەوە بتوانین بە کەمترین کێشەوە ئەم قۆناغە گرنگەى تەمەنى ئێوە پێ بپەڕێنین , بەهیواى ئەوەى کە لە داهاتوودا ئێوەش لە گۆشەیەکەوە خزمەت بە گەل و نیشتیمان بکەن وببنە جێگرەوەى دڵسۆزان و خەمخۆرانى ڕێگەى زانست پێشکەوتنى کوردستان.
سەربەرزى
بۆ پێشمەرگە ، درود بۆ گیانى شەهیدانى ڕێگەى زانست و ڕزگارى کوردستان ، نیشتیمان ئاوەدان.

سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە

٢٠١٧/١١/١٩
 

 

به‌روار : 2017-11-19 كات : بینراو : 538

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it