دەستەى سەرۆکایەتى زانکۆ لەگەڵ کارمەندانى گرێبەستى زانکۆ کۆ دەبێتەوە

بەمەبەستى دوبارە ڕێکخستنەوەى شوێنى کارکردنیان و هەیکەلی کارگێڕیان و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکانیان ، پێش نیوەرۆی ئەمر ڕێکەوتی ۲٠/۱۱/۲٠۱۷ دەستەى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە بە سەرپەرشتى بەڕێز (پ.ی.د تحسین عبدالکریم ئەمین)سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە،و بە ئامادەبوونى هەریەک لە بەڕێزان (پ.ی.د ئاراس مصطفی احمد)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی ،(پ.د هەڤاڵ خورشید رەفیق )یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنى باڵاو بەرێوەبەرانی نوسینگەى سەرۆک و یاسا و کارگێڕی و ئامارو تەکنەلۆجیای زانیاری و خۆیەتی  کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ فەرمانبەرانی گرێبەستی زانکۆی هەڵەبجەدا ئەنجامدا . لە کۆبونەوەکەدا پاش تاوتوێکردنى گرفت و کێشەکانى و ڕێکخستنەوەى شوینى کاری فەرمانبەرانى گرێبەس ، گویبیستی سەرجەم گرفتەکانیان بوون ولە هەمان کاتدا چارەسەری یاساییان تاوتوێ کرا و خرانە ڕوو.

به‌روار : 2017-11-20 كات :21:32 بینراو : 822

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it