یەكەی چالاكی وەرزشی كۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی سلێمانی سەردانی زانكۆی هەڵەبجە دەكەن

بەمەبەستی پیرۆزبایی لە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئەمرۆ سێ شەممە ڕێكەوتی 2017/11/21 بەشێك لە مامۆستایانی یەكەی چالاكی وەرزشی كۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی سلێمانی سەردانی بەڕێز(د.تەحسین عبدالكریم ئەمین) سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بەوەكالەتیان كرد لە سەرۆكایەتی زانكۆ و لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازی كران.
لە دانیشتێكدا وێرای پیرۆزبایی لە بەریز سەركۆی زانكۆ هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست و هەماهەنگی و هاوكاربوونی یەكەی چالاكی ورەزشیان بۆ زانكۆی هەڵەبجە دوپات كردەوە . لای خۆشیەوە سەرۆكی زانكۆ سوپاسی سەردان و هەماهەنگیەكەیانی كردن و هاوكار بونی زانكۆی هەلەبجەی بۆ دوپات كردنەوە.

 

به‌روار : 2017-11-21 كات :10:55 بینراو : 950

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it