ئاگاداری بەمەبەستی ئەنجامدانی ( کەمگری ) بۆ دابین کردنی هێڵی ئینتەرنێتی زانکۆی هەڵەبجە

سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاســـــــــــایی-هۆبەی تەنــــــدەرین و گرێبەستەکان ، ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەران و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان دەکــــــــاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن لەو بوارەدا ، زانکۆمان هەڵدەستیت بە ئەنجامــــــــدانی ( تەندەر ) ( کەمگیری گشتی ) بۆ دابین کردنی هێڵی ئینتەرنێت بە شێوازی ( Dedicate ) بۆ تەواوی زانکۆمان بەم مەرجانەی خوارەوە :   

  1. دانانی چوار لینكی (point to point ) بۆ چوار بینای زانكۆمان.
  2.  دابین کردنی ( ٤ ) ڕاوتەری وایەرلێس .
  3. دابین کردن و دانانی لینکەکان بێ بەرامبەر و ڕێکخستنی یوزەرەکان .
  4.  گواستنەوەی لینکەکان ئەگەر پێویست بوو ، هەروەها چارەسەر کردنی کێشەکان لە ماوەی یەک ڕۆژدا دوای ئاگادار کردن .
  5.  بوونی ئۆفیسی کۆمپانیا لە ناو شاری هەڵەبجە
  6. بەشدار بوو دەبێت نرخی ( ٢٠ ) مێگا بایت تا ( ٢٠٠) مێگابایت لە تەندەردا بنوسیت .
  7.   لەكاتی داواكردنی تەندەر پێویستە  وێنەیەك لە (مۆڵەتی دامەزراندن ، ناسنامەی ژووری بازرگانی)  بۆ كۆمپانیاكان وە (مۆڵەتی كاركردن لەو بوارەدا ، پێناسی كەسی) بۆ بەڵێندەران، لەگەڵ خۆی بێنێت
  8. ئەگەر بەرواری کۆتایی گەرانەوەی تەندەر بەر پشووی فەرمی کەوت ، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت .
  9. هەر کەس و کۆمپانیایەک ئارەزوو مەندە بەشداری بکات ، دەتوانێت سەردانی زانکۆی هەڵەبجە / بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی / هۆبەی تەندەرین و گرێبەستەکان بکات ، بە مەبەستی وەرگرتنی تەندەر ، دوا کات بۆ گەڕاندنەوەی تەندەرەکان ١٠ ڕۆژە لە بەرواوری بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە ، لە ڕۆژنامەیەکی فەرمیدا .

 

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسـایی-هۆبەی تەنـدەرین و گرێبەستەکان 

2017/11/21

به‌روار : 2017-11-21 كات :11:00 بینراو : 562

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it