دوو مامۆستاى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دوو توێژينه‌وه‌ به‌شدارى دوو كۆنفڕاسى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن

مامۆستا (به‌رزان هادى حمه‌كريم) مامۆستاى به‌شى ئينگليزى له‌ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌يه‌و له‌ ڕۆژانى 13 و 14ى نۆڤه‌مبه‌ر له‌ كۆنفرانسىInternational Academic Conference on Teaching, Learning and E-learning له‌ ڤيه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا توێژينه‌وه‌يه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ به‌ناونيشانى (Expectations and Perceptions of Students of English Department at the University of Halabja as Future Teachers Regarding VIEWING and PRACTICING )

توێژينه‌وه‌كه‌ى مامۆستا به‌رزان لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی ورده‌ له‌سه‌ر گرنگی بابه‌تی Viewing and Practice  که‌ خوێندکاران له‌ قۆناغی چواره‌می به‌شه‌کانی زمانی ئینگلیزیدا وه‌ری ده‌گرن.

 توێژه‌ر له‌چوارچێوه‌ی توێیژنه‌وه‌که‌یدا هه‌وڵی داوه‌ پوخته‌یه‌ک له‌سه‌ر سیسته‌مه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی مامۆستا له‌ قۆناغه ‌جیاوازه‌کاندا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه‌ تاوه‌کو ئێستا بخاته‌ رو له‌هه‌مان کاتدا گرنگی و رۆڵی ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌ دیدی خوێندکارانه‌وه‌ ده‌ربخات و لایه‌نه‌ باش وبه‌هێزه‌کانی به‌رنامه‌که‌و له‌گه‌ڵ که‌موکورتیه‌کانی به‌رنامه‌که‌و پێشنیازی گونجاو بۆ لایه‌نی به‌رپرس له‌ به‌شه‌کانی زمانی ئینگلیزی بخاته‌ڕوو.

له‌لايه‌كى تره‌وه‌ مامۆستا (عومه‌ر فؤاد غفور) مامۆستاو سه‌رۆك به‌شى زمانى ئينگليزى له‌ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ توێژينه‌وه‌يه‌ك له‌ژێر ناونيشانى (The attitudes of EFL learners towards using UHDEL Moodle sit) به‌شدارى كۆنفڕانسى نێوده‌وڵه‌تى زانسته‌ مرۆڤايه‌تيه‌كان و كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان (InternationaConference of Social Sciences and Humanities) ده‌كات له‌ رۆژانى 19 و 20ى ئۆكتۆبه‌ر له‌ ڕۆماى پايته‌ختى ئيتاليا

توێژينه‌وه‌كه‌ ده‌رباره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و سيستمێكى ئه‌ليكترۆنيه‌ كه‌ له‌لايه‌ن مامۆستاى ناوبراوه‌وه‌ بۆ به‌شی زمانی ئینگلیزیی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ دروست كراوه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ئۆنلاین بۆ پاڵپشتی كردنی پرۆسه‌ی فێربوون و ئاسانكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان مامۆستا و قوتابیان .

ڕاپۆرت : ڕاستى ئه‌يوب

به‌روار : 2015-10-13 كات :20:44 بینراو : 418

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD