وەفدێكی مەڵبەنی (9) ی شارەزووری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەردانی زانكۆی هەڵەبجە دەكەن

بەمەبەستی پیرۆزبایی لە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بەبۆنەی دەست بەكاربونیەوە ، وەفدیكی مەلبەندی (9)ی شارەزووری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەردانی زانكۆی هەڵەبجە دەكەن.
ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 2017/11/20 وەفدێكی مەڵبەندی (9) ی شارەزووری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی بەڕێز(كاك جەمیل هەورامی) و وەفدێكی یاوەری سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە دەكەن ، لەلایەن هەریەك لە بەڕێزان (د.تحسین عبدالكریم) سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بە وەكالەت و (د. ئاراس مصطفی ئەحمەد) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و (د. هەڤاڵ خورشید ڕەفیق) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ، و هەریەك لە بەڕێوەبەرانی یەكەئیداریەكانی نوسینگەی سەرۆك و كتێبخانەی ناوەندی و هونەری وچاككردنەوە و بەشێك لە فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی زانكۆوە بە گەرمی پێشوازی كران.
مەبەست لە سەردانەكەی وەفدی مەڵبەند پیرۆزبایی كردن بوو لە بەرێز(د.تحسین عبدالكریم) سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بە وەكالەت بە بۆنەی دەست بەكاربونیەوە وەك سەرۆكی زانكۆ ، و نیشاندانی هەلوێستی هەماهەنگبوون و هاوكاری مەڵبەند بۆ زانكۆی هەڵەبجە دووپات كرایەوە. و لە بەرامبەردا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی (كاك جەمیل هەورامی) و وەفدی یاوەری كرد و خۆشحاڵی خۆی و زانكۆی هەڵەبجەی دەربری بۆ ئەو سەردانە و هیوای سەركەوتنی بۆ بەڕێزیان و وەفدی یاوەری خواست.


 

به‌روار : 2017-11-20 كات :15:09 بینراو : 654

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it