بەشەناوخۆیی کچانى زانکۆى هەڵەبجە سیمینارێک ئەنجام دەدەن

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى ٢٠١٧/١١/٢١ بە ئامادەبوونى بەرێـز(د. توانا وەهبی غفور)یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران ، بەشەناوخۆیی کچانى زانکۆى هەڵەبجە هەستا بە سازکردنى سیمینارێک لەبەشەناوخۆیی کچان ، بۆ بەڕێز (د. زانا ئەحمەدقەساب) بەناونیشانى (بێ هیوانەبوون لە ژیان و ئامانجێک هەبێت لە پێناویدا بژیت) مەبەست لە ئەنجامدانى سیمینارەکە هۆشیارکردنەوەى خوێندکاران و هاندانیان و گەشەپێدانى توانامرۆییەکان بوو لە پێناو بێ هیوانەبونیان لەبەردەم کۆسپ و لەمپەرەکانى ژیان و دیاریکردنى ئامانجێک لە ژیاندا کە خوێندکار هەوڵ بدات لە پێناویدا ژیان بگوزەرێنێت.
ڕەنجدەر جەمال بەرپرسی بەشەناوخۆیی کچانى زانکۆى هەڵەبجە وتى : مەبەستمان لە ئەنجامدانى ئەم سیمینارە هۆشیارکردنەوە و پێگەیاندنى خویندکارانى بەشەناوخۆییەکەمانە ، لە پێناو برەودان و بەرەوپێش بردنى ئاستى زانستى و ڕۆشنبیریان لەسەرجەم سێکتەرەکاندا و هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ ئەنجامدانى ئەم جۆرە چالاکیانە لە داهاتوودا و هەوڵى فراوانتر کردنى چالاکیەکانمان دەدەین بە ئاڕاستەى خزمەت بە خوێندکارانى بەشەناوخۆییەکەمان.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا خەڵاتى بەشى ناوخۆیەکانى کچانى زانکۆى هەڵەبجە بەخشرایە (د.زانا ئەحمەدقەساب) .

 

 

به‌روار : 2017-11-21 كات :22:08 بینراو : 802

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it