بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی هەڵەبجە بەشداری کۆبونەوەی بەڕێوەبەرانی تەندرووستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات

ڕۆژى ٣ شەممە 2017/11/21 لە هۆڵى کۆنفراسى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەئامادەبونى بەڕێز( نورى یاسین هەرزانى )بەڕێوەبەرى گشتى پشکنین و دڵنیایی جۆرى لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى و دکتۆرە ( بڕوا محمد سعید ) بەڕێوەبەرى تەندروستى و سەلامەتى وەزارەت و بەڕێز (ئەندازیار أحمد عبدالرحمن ) بەڕێوەبەرى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆی هەڵەبجە یەکەم کۆبونەوەى بەڕیوەبەرانى تەندروستى و سەلامەتى بۆ ساڵى ٢٠١٧-٢٠١٨ ئەنجام درا. لەسەرەتادا بەڕێز دکتۆر نورى یاسین جەختى خستە سەر گرنگى دان بەبوارى تەندروستى لە زانکۆکاندا بێ گوێ دانە کەمى توانا و دەست کورتى ئێستامان لە دابین کردنى کەل و پەل بەپێى پێویست, لە پاشان سیمینارێک لەلایەن زانکۆى چەرمۆ وە لەبارەى گرنگى بونى ( هۆبەى کۆمەڵایەتی ) پێشکەش کرا و پاشان سیمنارێکى تر دەربارەى پاراستنى ژینگە لەلایەن زانکۆى ئیشک/ سلێمانى پێشکەش کرا . لە کۆتایشدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە هەردوو هۆبەى( کۆمەڵایەتى و ژینگە ) لەزانکۆکاندا بخرێنە سەر بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى ودەست بەکاربن چونکە لەڕیزبەندى زانکۆکاندا گرنگى خۆی هەیە

به‌روار : 2017-11-24 كات : بینراو : 341

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it