زانکۆى هەڵەبجە وۆرک شۆپێک دەبارەى گوگڵ کڵاس ڕووم ئەنجام دەدات

بەمەبەستى ئاشناکردنى مامۆستایانى زانکۆى هەڵەبجە بە پڕۆگرامى (google classroom) ، ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى ٢٠١٧/١١/٢٨ بەڕێوەبەرایەتى دڵنیایى جۆریی زانکۆى هەڵەبجە / هۆبەى دڵنیایی جۆریی کۆلێژى زانست بە ئامادەبوونى ژمارەیەکى بەرچاوى مامۆستایانى زانکۆ و خوێندکاران ، لەهۆڵی سیمیناراتى کۆلێژى زانست وۆرک شۆپێکى ئەنجامدا. وۆرک شۆپەکە بە ناونیشانى (چۆنیەتى بەکارهێنانى تایبەتمەندیەکانى (google classroom)) و لە پێشکەش کردنى سیمینارێک پێکهاتبوو لەلایەن بەڕێز(م. ئارام محمد أمین) لەسەر چۆنیەتى بەکارهێنانى تایبەتمەندیەکانى (google classroom) ، کە سیمیناریست لە دووتوێی چەند بڕگەیەکدا بە وردى ئاماژەى بە ناساندنى پرۆگرامەکە کرد و چۆنیەتى بەکارهێنانى لە لایەن مامۆستایانەوە کرد ، میکانیزمەکانى چۆنیەتى دانانى وانە و توێژینەوەکانیان لە کڵاس ڕوومەکاندا شی کردەوە هاوکات چۆنیەتى وەرگرتنى وانەکانى بۆ خوێندکاران خستە ڕوو .

دواتر بەچەند گروپێک و بە شێوەى پراکتیکى مامۆستایان سیمینیارەکەیان پراکتیزە کرد. و بە پرس و ڕەخنەکانى ئامادەبووان کۆتایی بە وۆرکشۆپەکە هێنرا.

به‌روار : 2017-11-28 كات :15:05 بینراو : 446

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it