سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە کۆلێژى پەروەردەى وەرزش بەسەر دەکاتەوە

لە درێژەى دیدار و بەسەرکردنەوەى کۆلێژ و بەشەکانى زانکۆ ، ئەمڕۆ چوارشەممە بەروارى ٢٠١٧/١١/٢٨ بەرێز (د.تحسین عبدالکریم ئەمین) سەرۆکى زانکۆى هەلەبجە بە یاوەرى هەریەک لە بەرێزان (د.نەریمان عبدالله) ڕاگرى کۆلێژى زانستەمرۆڤایەتیەکان و (د.حسێن محمد صاڵح) ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت  وبەرێوەبەرانى یەکە ئیداریەکانى  پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان و نوسینگەى سەرۆک و کتێبخانەى ناوەندیى و ڕاگەیاندن و ژمارەیەک لە مامۆستا و فەرمانبەرانى زانکۆ سەردانى کۆلێژى پەروەردەى وەرزشی زانکۆى هەڵەبجە لە یاریگاى نێودەوڵەتى زانکۆ کرد، و لە لایەن هەریەک لە بەرێزان (د. توانا وەهبی غفور) ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى وەرزش  و (د.سیروان حامد ڕەفیق) سەرۆکى بەشی پەروەردەى وەرزشی بنەڕەت و (م. هونەر محمد) سەرۆکى بەشی پەروەردەى وەرزش و دەستەیەک لە مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکارانى کۆلێژى پەروەردەى وەرزشەوە بە گەرمى و شایستە پێشوازى لێکرا.
لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕاگرایەتى و ستافى زانستى و کارگێڕى کۆلێجدا ، سەرۆکى زانکۆ  پاش سوپاسی بۆ ئەو پێشوازی و بەخێرهێنانە ، پێزانینى سەرۆکایەتى زانکۆى ئاڕاستەى ڕاگرایەتى و ستافى وانەوتنەوە و کارگێرى کۆلێژ کرد بۆ برەودان و گەشەدان بە ڕەوتى خوێندن لە کۆلێژەکەدا و  دووپاتى هەماهەنگى سەرۆکایەتى زانکۆى بۆ هاوکارى و بەدەمەوەبوونى کێشە و گرفتەکانیان کردەوە ، لە درێژەى وتەکانیدا هەوڵەکانى سەرۆکایەتى زانکۆى بۆ هاوکاریەکانى کۆلێژى خستەڕوو و  ئاماژەى بەوە کرد کە پێویستە هەموان بە یەک تیم کار بکەین لە پێناو پێشخستنى زانکۆ و پێویستە دڵسۆزانە تواناکانمان بخەینە گەڕتاوەکو پێکەوە زانکۆ زیاتر پێش بخەین.
پاشان بەڕێز (د.توانا وەهبی غفور) ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى وەرزش لە وتەیەکدا زۆر بە گەرمى بەخێرهاتنى سەرۆکى زانکۆ و وەفدى یاوەرى کرد و سوپاسی ئەو بەسەر کردنەوەیەى کرد ، و ئاماژەى بە هەوڵەکانى ڕابردووى سەرۆکى زانکۆ کرد بۆ کردنەوەى زانکۆى هەڵەبجە و فراوانکردنى و وتى : هەوڵەکانى سەرۆکى ئێستاى زانکۆ لە ڕابردوودا بە کردنەوەى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت بویە بناغەى بنیاتنانى زانکۆى هەلەبجە و فراوانبوونى و گەیشتى بەم ئاستەى ئیستا و هیواى خواست کە لە هەوڵەکانى بەردەوام بێت تا زیاتر زانکۆى هەڵەبجە پێش بکەوێت ، پاشان باسی لە سەرەتاکانى کردنەوەى کۆلێژەکەیان کرد و هەوڵەکانیان بۆ زیاتر پێشخستنى کۆلێژ و دابین کردنى پێداویستیەکان و چارەکردنى گرفتەکان ڕونکردەوە.
دواتر هەریەک لە سەرۆک بەشەکانى پەروەردەى وەرزشی بنەڕەت و بەشی پەروەردەى وەرزش و مامۆستا و فەرمانبەرانى کۆلێژ بەخێرهاتنى سەرۆکى زانکۆیان کرد و ڕەوشی خوێندن و کێشە وگرفتەکانیان خستە ڕوو  ، و سەرۆکى زانکۆش بەڵێنى بەدەمەوە چوونى پێدان.

بۆ باشتر ئاگاداربوونى  سەرۆکى زانکۆ و وەفدى یاوەرى لە کار و چالاکیەکانى کۆلێژى پەروەردەى وەرزش لە هۆڵێکى خوێندنى کۆلێژ بەڕێز(م. حمید ) کورتەیەک لە کاروچالاکیەکانى ساڵی (٢٠١٦-٢٠١٧) پێشکەش کرد.

لە کۆتایی سەردانەکەیدابە سەردانیکى مەیدانی هۆڵەکانى وانە پراکیتکى و تیۆریەکان و مەلەوانگە ویاریگاى کراوە و داخراو و کافتریاى کۆلێژى بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە چاوى بە خوێندکاران کەوت و  گوێی لە وتە و گرفتەکانیان گرت.

 

به‌روار : 2017-11-29 كات :19:00 بینراو : 505

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it