کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت ئاهەنگى یەکتر ناسین ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتى ٢٠١٧/١١/٢٩ بە ئاماددەبوونى بەڕێز(د.تەحسین عبدالکریم ئەمین) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە و (د. ئاراس مصطفى) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی و (د. توانا وەهبی) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران و (د. نەریمان عبدالله) ڕاگرى کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەکان و (د.حسێن محمد صاڵح) ڕاگرى کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت و (د. سەرکێو سەلاح)ڕاگرى کۆلێجى زانست و ژمارەیەکى زۆر سەرۆک بەش و مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارى زانکۆى هەڵەبجە لە هۆڵی کتێبخانەى کۆلێج ، ئاهەنگى یەکتر ناسین بۆ خوێندکارانى قۆناغى یەکەمى کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەتى زانکۆى هەڵەبجە ئەنجامدرا.
دەسپتێکى مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدان دەستى پێکرد ، پاشان سەرۆکى زانکۆ بەناوى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجەوە پیرۆزبایی گەرمى ئاڕاستەى خوێندکارانى وەرگیراو لە زانکۆى هەڵەبجە کرد و بەخێرهاتنى کردن ، هیواى سەرکەوتن و لێبڕان و پابەندبوونى بە ڕێساکانى ڕاگرایەتى و کۆلێجەوە بۆ خواستن. دواتر ڕاگرى کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت پاش بەخێرهێنانى سەرۆکى زانکۆ و ئەندامانى ئەنجومەن و سەرجەم ئامادەبوان بەناوى ڕاگرایەتى و کۆڵێجەکەیانەوە بە گەرمى بەخێرهاتنى لە خوێندکاران کرد و پیرۆزبایی ئاڕاستە کردن ،  ئاماژەى بەوە کرد هەرچی لە تواناى ڕاگرایەتى و ستافى زانستى و کارگێڕى کۆلێجیاندا هەبێت درێغى ناکەن لە پێناو خزمەت بە توێژى خوێندکاران .
خوێندنەوەى چەند پارچە شیعرێک بە زمانەکانى کوردى و عەرەبی و ئینگلیزى و بڕگەى پرسیار و وەڵام بەشێکى تر بوون لە ئاهەنگەکە. پاشتر ئەندامانى ئەنجومەنى بەشەکانى سەر بە کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت بە خوێندکارانى قۆناغى یەکەم ناسێندران و هەریەک لە د.فاروق محمد ڕەزا جێگرى ڕاگرى کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت و د. ئەحمەد میرە سەرۆکى لیژنەى زانستى بەشی زمانى کوردى شارەزوور بە چەند وتەیەک چەند ڕێنمایی و ڕایەکیان پێشکەشی خوێندکاران کرد.
لە کۆتایشدا خەڵاتى ڕێز بەسەر بەشێک لە خوێندکارانى قۆناغى یەکەم دابەشکرا.


 

به‌روار : 2017-11-29 كات :21:22 بینراو : 466

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it