به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌كارخستنى زانکۆى هەڵەبجە به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ده‌كات

له‌سه‌ر بانگهێشتى كۆمپانياى كۆكاكۆلا و بە مەبەستى بەستنى پردى پەیوەندى لەگەڵ کەرتە ناحکومیەکانى هەرێم ، ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ ٢٠١٧/١١/٢٨ بەڕێز(م.گۆران عومەر) بەرپرسی به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌كارخستن (CDC)ى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ، به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى كۆمپانياى کۆکاکۆلا و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌كارخستنى سه‌رجه‌م زانكۆكانى كوردستان كرد. كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستى درووستكردنى پردى په‌يوه‌ندى نێوان كۆمپانياى كۆكاكۆلا و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌كارخستنى زانكۆكانى كوردستان بوو .
بەشداریکردنى بەڕێوەبەرایەتى بەکارخستنى زانکۆى هەڵەبجەش لە درێژەى هەوڵەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیەیە لە پێناو دروست کردنى پردى پەیوەندى نێوان زانکۆ و کەرتە حکومى و ناحکومیەکانى دەرەوەى زانکۆ ، و هەنگاوێکى گرنگە بە مەبەستى ئاشناکردنى کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەت بە زانکۆى هەڵەبجە ، و هاوکات دەبێتە دەرگایەک کە خوێندکارانى زانکۆى هەڵەبجە زیاتر بتوانن لە کەرتەتایبەتەکاندا هەلى کار بەدەست بێنن.
كۆمپانياى كۆكاكۆلا وه‌ك يه‌كێك له‌ كۆمپانيا چالاكه‌كانى پرۆگرامى په‌ره‌پێدانى تواناكان (Internship Program) ئاماده‌يى زياترى خۆى ده‌ربڕى بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م زانكۆكان له‌ بوارى پێدانى زانيارى له‌ بوونى هه‌ر ده‌رفه‌تێكى هه‌لى كار و ڕێكخستنى سيمينار و وێركشۆپ بۆ خوێندكاران و هه‌روه‌ها ڕێكخستنى گه‌شتى مه‌يدانى خوێندكاران بۆ كۆمپانياكه‌يان.

به‌روار : 2017-11-28 كات :21:58 بینراو : 425

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it