وەفدێکی زانکۆی هەڵەبجە لەسەر بانگهێشتی پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازیان کرد لە باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق

لە ڕێکەوتی (٢٠١٧/١١/٣٠) لەسەر بانگهێشتی پارێزگاری هەڵەبجە کاك علی عثمان شاندێکی زانکۆی هەڵەبجە بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پ.ی.د تحسین عبدالکریم امین) سەرۆکی زانکۆ و بەرێز (م.ی ئاریان علی حامد) بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان و بەڕێز (هەردی حمەسعید عثمان) بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ پێشوازیان کرد لە بەڕێزان (Juan Jose Escobar Stemmann) کە بە یاوەری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیسپانیا کاك دابان شەدەڵە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کردبوو دوای بەخێرهاتنیان لەو دیدارەدا گفتوگۆ کرا لەسەر سێکتەرەکانی تەندروستی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، بەرێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پێویستە کاربکرێت بۆ گەشەسەندنی پەیوەندی زانستی نێوان زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆکانی ئیسپانیا وە بەرێز باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە هەوڵ بدات بۆ زیاتر بەرەوپێش چوونی پەیوەندی زانستی لە نێوان زانکۆکانی ئیسپانیا و کوردستان بەتایبەتی زانکۆی هەڵەبجە. لەکۆتایدا بەرێز باڵوێزی ئیسپانیا پەیمانی ئەوەیدا کە سەردانی زانکۆی هەڵەبجە بکات تا لە نزیکەوە پەیوەندییە زانستیەکان پەرەپێ بدەن.

به‌روار : 2017-12-01 كات :15:16 بینراو : 333

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it