مامۆستایەکى زانکۆى هەڵەبجە بەشدارى کۆنفڕانسی نێودەوڵەتى زانکۆى بابل دەکات

بە ئەندامى لیژنەى زانستیی عەرەبیی زانستەوەرزشیەکان هەڵدەبژێردرێت
پرۆفیسۆر (د.هه‌ڤاڵ خورشید ڕه‌فیق) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆى هەڵەبجە بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ، له‌ سه‌ر بانگهێشتی فەرمى زانكۆی بابل به‌شداری له‌ چواره‌مین كۆنفرانسی زانستی زانكۆی بابل ده‌كات.
له‌ ڕۆژانی 29- 2017/11/30 زانكۆی بابل چواره‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی زانستی به‌ناونیشانی (بالریاضة نتحد و بالعلم نبنی المستقبل) ئه‌نجامدا و چه‌ندین زانكۆی بەناوبانگى وڵاتانی جیهان به‌شداریان تێدا كرد وتیایدا به‌ڕێز (د. هه‌ڤاڵ خورشید ڕه‌فیق) به‌ نوێنه‌رایه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و له‌سه‌ر بانگهیشتی فه‌رمی زانكۆی ناوبراو وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی زانستی هه‌لسه‌نگاندنی ناوكۆنفڕاس به‌شدار بوو
له‌ وته‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ى ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسه‌كه‌وه‌ (د. هه‌ڤاڵ خورشید) به‌ناوی زانكۆی هه‌له‌بجه‌وه‌ وه‌ك تاكه‌ زانكۆ پیرۆزبایی ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆنفڕاسه‌ی له‌ لیژنه‌ی بالا و زانكۆی بابل كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و په‌یمانی هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌ كاركردن له‌ نێوان هه‌ردولادا دوپات كردەوه‌. هیواى خواست کە زانکۆ خاوەن ئەزمونەکان بتوانن لەبوارى زانستیدا هەماهەنگى لەگەڵ زانکۆى هەڵەبجە بکەن ، و سود لە ئەزمونى هەردولا وەربگێرێت .
بە ئەندامى (
ده‌سته‌ی زانستی عه‌ره‌بی زانسته‌ وه‌رزشیه‌كان) هەڵبژێردرا
لەمیانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفڕاسه‌ زانستیه‌كه‌دا به‌ڕێز (پ.د.هه‌ڤال خورشید) به‌ ئه‌ندامی (مجمع العلمی العربی للعلوم الریاضة - ده‌سته‌ی زانستی عه‌ره‌بی زانسته‌ وه‌رزشیه‌كان) له‌سه‌ر ئاستی ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان هه‌ڵبژێردرا ، کە دەستەیەکى زانستى وەرزشیە لەسەر ئاستى وڵاتە عەرەبیەکان.
مەدالیاى ڕێزلێنانى پێ بەخشرا

له‌ كۆتایی كۆنفڕانسه‌كه‌دا لە لایەن لیژنەى باڵاى کۆنفڕانسەوە مه‌دالیای (الأبداع الفكری) به‌خشرایه‌ به‌ڕێزیان و به‌ڕێزیشیان دوو كتێبی چاپكراوی خۆی به‌ دیاری به‌خشیه‌ هه‌ریه‌ك له‌ زانكۆكانی (بابل ، و قادسیه، و ڕومادی ، و موسڵ)
خەڵاتى زانکۆى هەڵەبجە دەبەخشێتە لیژنەی باڵای کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستی
بەڕێز د.هەڤاڵ خورشید کە وەک نوێنەرى زانکۆى هەڵەبجە و ئەندامى لیژنەى زانستى هەڵسەنگاندانى کۆنفڕانس بەشدارى چوارەمین کۆنفڕانسی زانستى نێودەوڵەتى زانکۆى بابل کرد ، لە کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا خەڵاتى رێزلێنانى زانکۆى هەڵەبجەى بەخشیە لیژنەى باڵاى کۆنفڕانسی نێودەوڵەتى زانستى و لە بەرامبەریشدا لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس و بەشداربوانى کۆنفڕانسەکە زۆر بە گەرمى سوپاسی بەشدارى کارای بەرێزیان و زانکۆى هەڵەبجەیان کرد و هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواست.
 

به‌روار : 2017-12-01 كات : بینراو : 458

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it