زانکۆى هەڵەبجە پێشوازى لەبەڕێوەبەرى تەندروستى شارەزووردەکات

 رۆژى سێشەممە بەرواری 2017/12/5  بەڕێز( د. تحسین عبدالکریم ) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە و (ئاریان على حامد) بەڕێوەبەرى پەیوەندییە ئه‌كادیمیه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كانی زانکۆ پیشوازیان کرد لەوەفدێکى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى شارەزوور کەپێکهاتبوو لەبەڕێزان (د. هونەر  جعفرحمە رشید) بەڕێوەبەرى تەندرووستى شارەزوور وەفدێکى یاوەرى .
وەفدى میوان له‌لایه‌ن ستافی زانكۆی هه‌له‌بجه‌وه‌ بەگەرمى پێشوازیان لێکراو لەدیدارێکدا سەرۆکى زانکۆ تیشکى خستە سەر ئەوگرفتە تەندروستیانەى کەپەیوەستن بە زانکۆ و میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان و پێویسته‌كانیان به‌ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شاره‌زوور ، و له‌به‌رامبه‌ریشدا بەڕێوەبەرى تەندرووستى شارەزوور بەڵێنى هەموو هاوکارییەکى تەندروستى بۆ زانکۆ دووپات کردەوە ، سەرۆکى زانکۆش سوپاس دەستخۆشى خۆى ئاراستەى وەفدى میوان کردوو بەڕێزەوە بەڕڕێكران.

 

به‌روار : 2017-12-05 كات :23:07 بینراو : 342

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it