بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە سیمینارێک ئەنجام دەدات

لەچوارچێوەی كارو چالاکیەکانی ڕێکخراوەکانی ژنان لە هەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ژنان بە دروشمی (ژنان دەتوانن ـ کوردستان) ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکخراوی نوێ هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ خوێندکارانی بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە. سيمينارەکە لەلایەن (هێرۆ وەکیل ) سەرپەرشتیاری بەشی ژنان لە ڕێکخراوی نوێ پێشکەشکرا ، و ناوبراو بەوردی تیشکی خستە سەر بابەتی توندوتیژی دژی ژنان و تیایدا هۆکارەکانی توندوتیژی دژی ژنان و سەرەتای سەرهەڵدان و دروست بونی توندوتیژی خرایە ڕوو, هەر لە سیمینارەکەدا توندوتیژی و ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ڕێگری کردن لەو بابەتە بەوردی خرایە ڕوو. بۆ زیاتر ئاشنابوونی خوێندکارانی بەشی یاسا یەکێک لەو بابەتانەی کە تیشکی خرایە سەر لەم سیمینارەدا ڕۆڵی یاسا لە ئاست کەمکردنەوە و نەهێشتنی توندوتیژی بۆ خوێندکاران باس کرا. پێشکەشکاری سیمینار وتى: ئامانجمان لە ئەنجامدانی ئەم سیمینارە هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران و کچان و کوڕانی گەنجی زانکۆیە تاکو ئاشنا بن بەو توندوتیژیانەی کە دەکرێت و هەمیشە هەوڵبدەین بە هەمومانەوە ئەم بابەتە پشتگوێ نەخەین و هەوڵی کەمکردنەوەی بدەین وهەوڵی کەمکردنەوەی بدەین. لە کۆتایی سیمینارەکەشدا خوێندکاران سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان خستە ڕوو و ستافی ڕێکخراوەکەش سوپاسی خۆیان ئاڕاستەی زانکۆی هەڵەبجە کرد بۆ هاوکاری کردنیان بۆ ئەنجامدانی ئەم سیمینارە. جێی ئاماژەیە ئەنجامدانی ئەم سیمینارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران و تاکەکانی کۆمەڵگە لە پرس و بابەتە پەیوەستەکان بە ژیان و بەرز کردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیریییانەوەیه

به‌روار : 2017-12-07 كات :15:48 بینراو : 601

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it