سەرۆکى زانکۆ سەردانى بەشە ناوخۆیی کچان دەکات

بەئامانجى لە نزیکەوە ئاگاداربون لە دۆخى گوزەرانى خوێندکاران و کێشە وگرفتەکان ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی (٢٠١٧/١٢/٧)،بەڕێز (پ .ی .د.تحسین عبدالکریم ئەمین)سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ،بە یاوەری بەڕێزان (د.توانا وەهبی)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ،(هەردی حمە سعید)بەرێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ(م.ی.ئاریان علی) بەریوەبەری پەیوەندییەئەکادیمیەکانی زانکۆ، (نورەدین غریب ) بەریوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئەندازەوپرۆژەکان،(باران على) بەرێوەبەری بەشە ناوخۆییەکان و ژمارەیەک لە کەسانی پەیوەندیدار بە دۆخی خوێندکاران سەردانێکی مەیدانی بۆ بەشی ناخۆیی کچانی کرد . لە نزیکەوە گفتووگۆیەکی ووردو چڕوپڕی لەگەڵ چاودێران و فەرمانبەرانی بەشە ناوخۆییەکە سازکرد وو ئەو گۆرانکاریانەی ئەنجامدا کە بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کاروباری خوێندکاران و خزمەتکردنیان پێویستە. لە میانى سەردانەکەیدا بەشە میکانیکى و کارەباییەکانى بەسەر کردەوە و بەڵێنیشیدا بۆ هەمان مەبەست لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی بەشە ناوخۆیەکانی کوڕان و سەرجەم بەشە ناوخۆییەکانی تر دەکات

 

به‌روار : 2017-12-07 كات :19:07 بینراو : 741

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it