سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شداری سی و دووهەمین خولی دەرچووانی زانکۆی سلێمانی ده‌كات

 ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 2017/12/9  به‌ڕێز (د.تحسین عبدالكریم ئه‌مین) سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شداری سی و دووهەمین خولی دەرچووانی زانکۆی سلێمانی ده‌كات.
سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ناوی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌شداری له‌ خولی (مام)ی زانكۆی سلێمانی كرد و به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی و زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی زانكۆی سلێمانی و خوێندكارانی ده‌رچووی ئه‌و زانكۆیه‌ كرد و هیوای خزمه‌تی باشتر و زیاتری بۆ خواستن و ئومێدی خواست كه‌ له‌ ئاینده‌دا بتوانن خزمه‌ت له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا و هه‌ر خوێندكارێكی بكه‌ن و لێبڕاوانه‌ خزمه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتیمان بكه‌ن.
ڕۆژی 2017/12/9 زانكۆی سلیمانی (32) سی و دووهه‌مین خولی ده‌رچوانی خۆی له‌ زانكۆی سلێمانی به‌ناوی (مام ) ه‌وه‌ ئه‌نجامدا.

به‌روار : 2017-12-10 كات :08:58 بینراو : 493

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it