لە زانکۆى هەڵەبجە سیمپیۆزیۆمێک لەسەر گەندەڵى ئەنجام دەدرێت

لە ساڵرۆژى ڕاگەیاندنى جاڕنامەى مافەکانى مرۆڤ ، زانکۆى هەڵەبجە سیمپیۆزیۆمێک ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتى ٢٠١٧/١٢/١٠ ڕاگرایەتى کۆلێجى زانستە مرۆڤایەتیەکان سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانى (گەندەڵى و کاریگەریەکانى لەسەر مافەکانى مرۆڤ) ئەنجام دەدات.
بە ئامادەبوونى بەڕێز(د.تەحسین عبدالکریم) سەرۆکى زانکۆ و ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و بەڕێز (د. نەریمان عبدالله) ڕاگرى کۆلێجى زانستەمرۆڤایەتیەکان و ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستا و خوێندکارانى زانکۆى هەڵەبجە سیمپۆزیۆمێک لەسەر گەندەڵى  ئەنجام درا. سیمپۆزیۆمەکە  لە سێ سیمینار پێکهاتبوو کە لەلایەن هەر یەک لە بەڕێزان (د.ناصح کریم عبدالله) مامۆستاى زانکۆى هەڵەبجە بەناونیشانى (بەربەستەکانى چارەسەرکردنى گەندەڵى و پەیوەندى بە مافەکانى مرۆڤەوە) و (م.ى. بەرزان على) مامۆستاى زانکۆى هەڵەبجە بەناونیشانى (کاریگەریەکانى گەندەڵى لەسەر مافەکانى مرۆڤ) و (م.ى ئاکۆمحمد تۆفیق) مامۆستاى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى/پەیمانگاى تەکنیکى هەڵەبجە  بەناونیشانى (ناساندن و فاکتەرەکانى گەندەڵى) ئەنجامدرا.
سەرەتاى سیمپۆزیۆمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانى شەهیدان دەستى پێکرد و دواتر وتەى سەرەتا و دەستپێکى سیمپۆزیۆم لەلایەن (د.نەریمان عبدالله) ڕاگرى کۆلێجى زانستەمرۆڤایەتیەکانەوە پێشکەش کرا. پاش بەخێرهێنانى ئامادەبوانى سیمپۆزیۆمەکە ، سوپاسی ڕاگرایەتى بۆ ئەنجامدەرانى سیمپۆزیۆم و سەرۆکایەتى زانکۆ دوپات کردەوە کە هەمیشە هاوکاریان بوون لە ئەنجامدانى کار و چالاکیەکانیاندا و ،  پشتگیریەکانى ڕاگرایەتى کۆلێجى بۆ هەر چەشنە چالاکیەکى زانستى دووپات کردەوە کە لەلایەن مامۆستایان و خوێندکارانى کۆلێجەوە ئەنجام بدرێن ، و ئاماژەى بەو کاروچالاکیەکانە کرد کە لە بەرنامەى کارى داهاتووى کۆلێجەکەدان وتى  بەشێک لە چالاکیەکان نێودەوڵەتى دەبن .
پاشان (د.تەحسین  عبدالکریم) سەرۆکى زانکۆ پەیڤێکى پێشکەش کرد و سوپاسی سەرۆکایەتى زانکۆى ئاڕاستەى کۆلێجى زانستەمرۆڤایەتیەکان کرد و بەڵێنى هاوکاری بۆ کۆلێج و ڕاگرایەتى و سەرجەم مامۆستایانى زانکۆ دوپات کردەوە لە ساتى ئەنجامدانى کار و چالاکى زانستی و ڕۆشنبیریدا. لە چەند ڕستەیەکدا تیشکى خستەر سەر پرسی گەندەڵی و لەدیدى بەرێزیانەوە وشەى گەندەڵى و فاکتەرەکان و جۆرەکانى ڕوون کردەوە . 
دواتر بەرنامەى سیمپۆزیۆمەکە لە لایەن بەڕێز(د. هشام ) دەستى پێکرد و  سیمینارێستەکانى ڕاسپارد بە پێشکەش کردنى بابەتەکانیان
سیمینارى یەکەم لەلایەن 
(م.ى ئاکۆمحمد تۆفیق) مامۆستاى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى/پەیمانگاى تەکنیکى هەڵەبجە  بەناونیشانى (ناساندن و فاکتەرەکانى گەندەڵى) ئەنجامدرا ، بە وردى وشەى گەندەڵى بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە و و ئەنجامدەران و جۆرەکانى گەندەڵی ڕون کردەوە و دیارترین هۆکارەکانى ئەنجامدانى گەندەڵى خستنە ڕوو.
سیمینارى دووەم لەلایەن بەڕێز(د.ناصح کریم عبدالله) مامۆستاى زانکۆى هەڵەبجە بەناونیشانى (بەربەستەکانى چارەسەرکردنى گەندەڵى و پەیوەندى بە مافەکانى مرۆڤەوە) پێشکەش کرا ، ئەو بەربەستانەى کە دەبنە هۆکار و ڕێگر لە چارەکردنى پرسی گەندەڵى باس لێوەکردن و وابەستەبوونى گەندەڵی بە مافەکانى مرۆڤەوە ئاماژە پێکرد.
سیمینارى سێیەم لەلایەن 
(م.ى. بەرزان على) مامۆستاى زانکۆى هەڵەبجە بەناونیشانى (کاریگەریەکانى گەندەڵى لەسەر مافەکانى مرۆڤ) پێشکەشکرا ، و سیمیناریست گرنگترین و دیارترین ئەو کاریگەریانەى ڕوون کردەوە کە بە هۆى  گەندەڵیەوە دەخرێنە سەر مافەکانى مرۆڤ. بە سەرنج و تێبینى ئامادەبووان کۆتایی بە سیمپۆزیۆمەکە هێنرا.

 

به‌روار : 2017-12-10 كات :21:00 بینراو : 776

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it