سەرۆکی زانکۆ سەردانی مەیدانی بەشە ناوخۆیی کوڕان دەکات

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربون لە دۆخى گوزەرانى خوێندکاران و کێشە وگرفتەکان ، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممەڕێکەوتی (٢٠١٧/١٢/۱۱)،بەڕێز (پ .ی .د.تحسین عبدالکریم ئەمین)سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ،بە یاوەری بەڕێزان (م.ی.ئاریان علی) بەریوەبەری پەیوەندییەئەکادیمیەکانی زانکۆ، (باران على) بەرێوەبەری بەشە ناوخۆییەکان و ژمارەیەک لە کەسانی پەیوەندیدار بە دۆخی خوێندکاران سەردانێکی مەیدانی بۆ بەشی ناخۆیی کوڕانی کرد . لە نزیکەوە گفتووگۆیەکی ووردی لەگەڵ خوێندکاراندا سازکردوو گوێی لە سەرجەم گرفت و تێبینیەکانی گرتن و بەڵێنی چارەسەرکردنی پێدان. لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی سەرجەم بەشە ناوخۆییەکانی تر دەکات.

 

به‌روار : 2017-12-11 كات : بینراو : 675

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it